Accessibility links

کەرنەڤالی پشتیوانی کردن لە ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان لە واشنتۆن


ڕۆژی یەکشەممە گردبوونەوەی جەماوەری کوردەکان بۆ پشتیوانی کردن لە ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان بۆ سەربەخۆیی لە نزیک کۆشکی سپی لە واشنتۆن بە ڕێوە چوو.

جگە لە بەشێک لە کوردانی دەڤەری واشنتۆن ژمارەیەک لە کوردەکانی ولایەتەکانی تری ئەمەریکاش بەشداریان لەم کەرنەڤاڵەدا کردووە.

washigton_kurds
washigton_kurds

ئەم گردبوونەوەیەش لە کاتێکدایە کە کۆشکی سپی ئێوارەی هەینی بە فەرمی هەڵوێستی خۆی بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڕیفراندۆمەکە ڕاگەیاند.

هەرێمی کوردستانی عێراق ڕایگەیاندووە لە 25 ی مانگی 9 ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی ئەنجام دەدات سەرەڕای ناڕەزایی ئەمەریکاو وڵاتانی دراوسێ و خودی عێراقیش.

XS
SM
MD
LG