Accessibility links

تیلەرسن: ڕەنگە ئەمەریکا لە ڕێککەوتنی ژینگەیی پاریس بمێنێتەوە


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕیکس تیلەرسن ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕەنگە لە ڕێککەوتنی ژینگەیی پاریسدا بمێنێتەوە لە مەرجی گونجاودا.

تیلەرسن لە وتووێژێکیدا لەگەڵ بەرنامەی فەیس دی نەیشن ی کەناڵی تەلەفیزیۆنی CBS ڕایگەیاند سەرۆک دانۆڵد ترامپ کراوەیە بۆ دۆزینەوەی ئەو مەرجانە لە کاتێکدا لەسەر شتێک کە هەمومان پێکەوە کۆک بین لەسەری هێشتا ئاستەنگە.

تیلەرسن دیپلۆماتی باڵای ئەمەریکا ڕایشیگەیاند " ئێمە دەخوازین لەگەڵ هاوبەشەکانمان لە ڕێککەوتنی ژینگەیی پاریس کاربکەین، تا بتوانین تێرمەکان بە شێوەیەکی وا داڕێژین کە لەو بڕوایەدابین ڕەواو هاوسەنگە بۆ گەلی ئەمەریکا و لە بەرژەوەندی ئابوریماندا دەبێت".

بەڵام گوتیشی گرفتی جیاوازییەکان لە بەڵێنەکانی نێوان ئەمەریکا و چیندا دەمێنیتەوە.

ناوبراو گوتی " ئەگەر بڕوانیتە بەندەکانی ڕێککەوتنی ژینگەیی پاریس، هاوسەنگ نەبوون بۆ دوو وڵاتی زلهێزی ئابوری جیهان.

کۆشکی سپی لە ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند سەرۆک ترامپ پاشگەز نەبۆتەوە لە کشناوە لە ڕێککەوتنی ژینگەیی پاریس ئەگەر بەندەکانی نەگۆڕێت بە شێوەیەک کە بەرژەوەندی ئەمەریکاشی تیدا بێت.



XS
SM
MD
LG