Accessibility links

داعش هێرش دەکاتە سەر بنکەیەکی هاوپەیمانان لە عێراق


هێزی هاوپەیمانان بە ڕێبەرایەتی ئەمەریکا دەڵێت چەند هێرشبەرێکی خۆکوژری داعش هێرشیان کردۆتە سەر یەکێک لە بەنکەکانیان لە باکوری عێراق، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی عێراقییەکان یان بیانیەکانی لێ نەکەوتۆتەوە.

کۆڵۆنێڵی لەشکری ئەمەریکایی ڕایەن دیڵن گوتەبێژی هێزی هاوپەیمانان هێرشبەرەکان کوژران.

دیڵن دەڵێت هێرشەکەی ڕۆژی یەکشەممە لە ناوچەیەکی باکوری شارۆچکەی حەویجە ڕویداوە. بە پێی میدیا خۆجەییەکان هێرشەکە لە بنکەی هێزی هاوپەیمانان لە مەخمور ڕوویداوە.

هێزی عێراقی بە پشتیوانی ئەمەریکا دەستیان گرتۆتەوە بەسەر زۆربەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی گروپی توندڕەوەی دەوڵەتی ئیسلامی بەڵام داعش هێشتا توانایی ئەوەی ماوە هێرش بکاتە سەر کەسانی سیڤیل و ئامانجە لەشکرییەکان لە ناو عێراقدا.

لە ڕۆژی پێنجشەممە به هۆی هێرشی داعش لە خاڵێکی پشکنین و لە ناو ڕیستورانتێک لە باشوری عێڕاق بەلایەنی کەم 80 کەس کوژران و دەیان کەسی تریش بریندار بوون.

XS
SM
MD
LG