Accessibility links

موحسین ئەدیب: لە دوای یازدەی سەپتێمبەرەوە ململانێی ئاینەکانیش لە برەوێکی زۆردایە


یازدەی سەپتێمبەر
یازدەی سەپتێمبەر

ڕۆژی یازدەی سەپتێمبەری ساڵی 2001 ژمارەیەک هێرش کرانە سەر وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، نەک هەر ئەم وڵاتەی هەژاند بەڵکو جیهانیشی توشی شۆکێکی گەورە کرد.

ئا لەو ڕۆژەدا تێرۆریستەکانی ئەلقاعیدە چوار فڕۆکەیان ڕفاند، دووانیان خۆیان کێشا بە باڵەخانەکانی نێوەندی بازرگانی جیهانیدا لە شاری نیویۆرک و یەکێکیشیان خۆی کێشا بە (پەنتاگۆن) وەزارەتی بەرگری ئەمریکادا و چوارەمیشیان پێدەچێت هەوڵی هێرشکردنە سەر کۆنگرێس یان کۆشکی سپی هەبووبێت، بەڵام لە ستانی پێنسلڤانیا دەکەوێتە خوارەوە.
ئەمڕۆ 16 ساڵ به‌سه‌ر هێرشه‌ تێرۆرکارییه‌کانی یازده‌ی سه‌پتێمبه‌ردا ڕه‌ت ده‌بێت له‌ پاش ئه‌م هێرشانه‌ توندڕه‌ویی ئیسلامی نه‌ک هه‌ر کۆتایی پێ نه‌هات به‌ڵکو له‌ شێواز و فۆرمی جیاوازدا هێزی تێرۆرکاریی خۆی نیشان ده‌دات.

موحسین ئه‌دیب
موحسین ئه‌دیب

کوشتنی ئوسامە بن لادن و سنوردارکردنی جموجۆڵەکانی ئەلقاعیدە نەبوونە مایەی ڕەواندنەوەی مەترسیەکانی توندڕەوانی ئیسلامی بۆسەر ئاسایشی جیهان. لە یازدەی سێپتەمبەرەوە ژمارەیەک ڕێکخراوی تێرۆریستی تر دروستبوون هاوشێوەی ئەلقاعیدە و یانیش خۆیان بە بەشێک لەو ڕێکخراوە زانیوە. لەگەڵ ئەوەشدا هەوڵە جیهانییەکان بەردەوامن بۆ لەناوبردنی تێرۆریزم بەڵام تەواوی هەوڵەکان هێشتا نەیانتوانیوە کۆتایی بە توندڕەویی ئیسلامی بێنن، بەڵکو هێشتاش ڕ ێکخراوە تێرۆریستیەکانی وەک(ئه‌لقاعیده‌ و تاڵیبان و له‌شکری تیبه‌ و ئه‌لشه‌باب و جه‌ماعه‌ ئیسلامیه‌ و ئەبو سەیاف و بۆکۆ حه‌رام و ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و هتد)هەر مه‌ترسین بۆسه‌ر ئاسایشی تاک و کۆمه‌ڵگەکانیش.

موحسین ئەدیب، شارەزای ئیسلامی سیاسی ئاماژە بەوە دەکات هۆکارەکان زۆرن بۆ بەردەوامی ڕێکخراوە تێرۆریستیە ئیسلامیەکان بەڵام دەکرێت هەر هەموویان لە هۆکارێکی سەرەکیدا کۆبکرێنەوە وەک دەڵێت هەم لە پێش یازدەی سەپتێمبەر و دوای یازدەی سەپتێمبەریش شەڕ دۆستی ئامادەییەکی زۆری هەیە لەسەر ئاستی هەموو جیهان لەو ڕوانگەیەی لە پێش و لە پاش یازدەی سەپتێمبەردا شەڕ دۆستی گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووە بەڵکو ئەوەی گۆڕانی بەسەردا هاتووە تاکتیکەکانی شەڕن و دەشڵێت لە پێش یازدەی سەپتێمبەر نەیارەکان و بە تایبەتیش تێرۆریزم جوگرافیایەکی دیاریکراوی نەبووە بەڵام لە دوای ئەو ڕۆژەوە تێرۆریزم دەبێتە خاوەنی جوگرافیایەکی دیاریکراو، بە تایبەتیش لە دوای دروستبوونی داعش.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، بەڕێز ئەدیب باسیش لەوە دەکات کە تێرۆریزمیش ستراتیژیەتی خۆی بەرامبەر ئاسایشی جیهانی گۆڕیبێت و دەڵێت هەمیشە نەیارەکان مانا و شوناسیش دەبەخشن بە یەکتری و لە کاتێکیشدا وڵاتانی ڕۆژئاوا چۆن سود لە تەکنەلۆژیا و بە جیهانیبوون دەبینن ئاوەهاش تێرۆریزم و نەیارەکانی ڕۆژئاواش هەمان سودی لێدەبینن، هەر بۆیەشە دەبینین جەنگ هەمیشە لە برەودایە.

بەڕێز ئەدیب دەڵێت لەگەڵ ئەوەشدا کە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا یەکێکە لە زلهێزە گەورەکانی دنیا ئەوەیش کە خاوەنی دوو هێزی تایبەتیشە وەها دەکەن وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەرپرسیارێتی ئاکاری و مێژوویی زیاتری لەسەر شان بێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی تێرۆریزم لە جیهاندا.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:10:40 0:00

XS
SM
MD
LG