Accessibility links

16 هەمین ساڵیادی هێرشەکانی 11 ی سپتەمبەر


لە کاتێکدا وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا سەریقاڵە بەو زیانانەی کە بەهۆی چەند زریانەوە لە ماوەی سێ هەفتەی ڕابوردۆوە ڕوویانداوە، ئەمەریکاییەکان یادی یەکێک لە ڕۆژە هەر ناخۆشەکانی وڵاتەکەیان دەکەنەوە.

هەزاران لە خزمو کەسوکاری قوربانیانی کارەساتی 11 ی سپتەمبەر، ڕزگاربوان و کەسانی تر ڕۆژی یەکشەممە لە نێوەندی بازرگانی جیهانی کۆدەبنەوە بۆ یادی کوشندەترین هێرشی تیرۆرستی بۆ سەر خاکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا.

لە 11 ی مانگی 9 ی ساڵی 2001 نزیکەی 3 هەزار کەس گیانیان لە دەست دا کاتێک فڕۆکە ڕفێندراوەکان خۆیان کێشا بە نێوەندی بازرگانی لە نیویۆرک، پەنتاگۆن و کێڵگەیەکی نزیک شانکسڤیلی ڤێرجینیا. ئەم ڕووداوە ئەمەریکای هوشیار کردەوە لە هەڕەشەی نوێی تیرۆرسمی جیهانی.

سەرۆک دانۆڵد ترامپ کە خۆی خەڵکی نیو یۆرکە بۆ یەکەم جار یادی ئەم ڕۆژە وەکو سەرۆکی وڵات دەکاتەوە. بە ساتێک بێدەنگی لە کاتی کەوتنی یەکەم فڕۆکە لەگەڵ خانمی یەکەم مەڵانیا ترامپ یادی ڕۆژەکە دەکەنەوە. پاشان بڕیارە سەرۆک ترامپ لە ڕێوڕەسمێکی پەنتاگۆن بەشدار بێت. وەزیری بەرگری جیم ماتس و ژەنەڕاڵ جۆسف دەنفۆرد سەرۆکی ستونە هاوبەشە لەشکرییەکان لە کاتژمێر 9:11 ی سەر لەبەیانی ڕێوڕەسمێکی تایبەت بۆ کەسوکاری قوربانیان بەڕێوەدەبەن.

بڕیارە جێگری سەرۆک مایک پێنس و وەزیری ناوخۆ ڕیان زینک مۆنۆمێنتی یادەوەری گەشتی 93 لە نزیک شانکسڤیلەوە وتار پێشکەش بکەن.

XS
SM
MD
LG