Accessibility links

دکتۆر فەرسەت سۆفی: تا ئێستا هیچ هێزێکی عێراقی شەڕی رانەگەیاندووە بەرامبەر کوردستان


ferset_sofi دکتۆر فه‌رسه‌ت سۆفی
ferset_sofi دکتۆر فه‌رسه‌ت سۆفی

پرسی ریفراندۆم و نیگەرانییەکانی رێبەرانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هاوکات ئەو هەڕەشانەی حەشدی شەعبی عێراقی کە کورد بە نیگەرانییەوە لە کۆکردنەوەی هێزێکی زۆری حەشدی شەعبی بۆ ئازادکردنەوەی حەویجەو دەوروبەری دەڕوانێت. هەروەها بارزانی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی بی بی سی فارسی رایگەیاند، هیوادارە کە لەسەر پرسی ڕیفراندۆم چەک بۆ پاراستنی کەرکوک لە داگیرکاری یان کەسانێک کە بیانەوێت چەک بەرزبکەنەوە هەڵنەگرن. هەروەها دەڵێت " هیوادارین ناچار نەبین لە کەرکوک و دەوروبەری لەگەڵ هیچ کەسێک چەک بەکاربهێنین".

دەربارەی مەترسییەکانی حەشدی شەعبی بارزانی دەشڵێت "ئەگەر ئەوان تەنها هەڕەشە دەکەن، ئەوا لێیان دەگەڕێین قسەی خۆیان بکەن، بەڵام ئەگەر بە کردار کارێک بکەن، ئەوە دۆخێکی جدی دێتە پێشەوە".

هاوکات بارزانی جەخت لەوەدەکاتەوە کە "دەبێت لەوە تێبگەن کە کەرکوک شاری پێکهاتەکانە و ئەگەر کەسێک بیەوێت بە چەک کەرکوک داگیربکات، یان لە کوردستانی جیابکاتەوە، ئەوا دڵنیام هەموو کورد بۆ پاراستنی ئەو شارە خۆی یەکلایی کردووەتەوە".

ئاسۆ جەبار بۆ دەنگی ئەمریکا وتووێژێکی ساکردووە لەگەڵ پەرلەمانتاری هەرێمی کوردستان لەسەر لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان بەڕێز فەرسەت سۆفی....

فەرسەت سۆفی دەڵێت "ئێمە دەەمانەوێت بە ئاشتیانە، بە شێوازێکی سەردەمیانە مافی چارەنوسی خۆمان پیادە بکەین."

دەشڵێت "هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بەرپرسن لەپارێزگاریکردن لەهەر بستێکی خاکی کوردستان."

سەبارەت بە هەڕەشەکانیش دەڵێت "تا ئێستا هیچ هێزێک شەڕی رانەگەیاندووە بەرامبەر کوردستان."

هاوکات دەڵێت "ئێمە چاوەڕوانی پێکدادانی لەشکریی ناکەیەن."

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:14 0:00

XS
SM
MD
LG