Accessibility links

عه‌لی شوانی: کردنه‌وه‌ی ئۆفیسی کمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌ که‌رکوکله‌ کاتێکی ده‌ره‌نگ وه‌ختدا بوو


Kirkuk

له‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ 9/5 هه‌ڵمه‌تی فه‌رمی سه‌باره‌ت به‌ رفراندوم بۆ هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ستیپێکرد، ئاخۆ تا ئێستا چ ئاماده‌کاریه‌ک کراوه‌ بۆ ئاسانکاری به‌شداری خه‌ڵک له‌و ده‌نگدانه‌؟

عه‌لی شوانی به‌رێوه‌به‌ری کمسیۆنی باڵاێ سه‌ربه‌خۆێ هه‌ڵبژاردن له‌ که‌رکوک له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا که‌ له‌ لایه‌ن حه‌یده‌ر که‌ریمه‌وه‌ ئه‌نجام دراوه‌ ده‌ڵێت " کردنه‌وه‌ی ئۆفیسی که‌رکوک له‌ کاتێکی ده‌ره‌نگ وه‌ختدا بوو، هاوکات نه‌بوو له‌گه‌ڵ کردنه‌وه‌ی ئۆفیسه‌کانی تر، بۆیه‌ ئێمه‌ که‌مێک دووا که‌وتوین، به‌ڵام ئێستا خه‌ریکی ئاماده ‌سازین بۆ دامه‌زراندنی کارمه‌ندانی سه‌ر سندوق و ئه‌و کارمه‌ندانه‌ی پرۆسه‌که‌ به‌رێوه‌ ئه‌به‌ن ".

کاک عه‌لی سه‌باره‌ت به‌ کارتی ده‌نگدانه‌که‌ ده‌ڵێت " تا ئێستا شێوازه‌که‌ی بۆمان نه‌هاتووه‌ و چاوه‌روانین که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندن بڵاوی بکه‌نه‌وه‌ تا وه‌کو خه‌ڵک بزانی چۆن ده‌نگ بدات و شێوازی کارته‌که‌ چۆنه‌، به‌ هۆێ ئه‌م ناکۆکیه‌ سیاسیانه‌ که‌ هه‌یه‌ ئێستا له‌ نێۆ لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان خه‌ڵکی کوردستان جۆرێک ساردی پێوه‌ دیاره‌ به‌ڵام له‌وانه‌یه‌ له‌ که‌رکوک لایه‌نه‌ نیشتمانیه‌که‌ زاڵتر بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ ره‌نگه‌ کاریگه‌ری بێت له‌سه‌ر خه‌ڵکی که‌رکوکدا".

کاک عه‌لی ده‌شڵێت " ئه‌نجومه‌نی پاریزگاێ که‌رکوک له‌ کۆبۆنه‌وه‌ی ره‌سمی خۆێدا به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ بریاری دا راپرسی له‌ که‌رکوک بکا، هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ئاراسته‌ی کنسیۆنی باڵا کراو و کمسیۆنیش به‌ ده‌نگیه‌وه‌ هات، هه‌ر له‌و کۆبۆنه‌وه‌ش ده‌رکه‌وت لایه‌نی عه‌ره‌بی و ته‌رکمانی به‌شداری کۆبۆنه‌وه‌که‌یان نه‌کرد".

XS
SM
MD
LG