Accessibility links

ڕۆژئاوای وڵاته‌یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا دووچاری گەرما و ئاگرکەوتنەوە دەبێتەوە.


دارستانەکانی ڕۆژئاوای وڵاته‌یه‌کگرتوه‌کانی ئەمەریکا ڕووبه‌ڕووی شه‌پۆلی گه‌رما و ئاگر که‌وتنه‌وه‌ بۆته‌وه‌.

ڕۆژی شه‌ممه‌ , 2 ی سێپته‌مبه‌ر سانفرانسیسکۆ ‌38 پله‌ی سه‌دی گه‌رمای تۆمارکرد. به‌ڵام ڕۆژێک به‌ر له‌وه‌ شاره‌ گردەیەکە له‌ڕۆژانی پێشتر گه‌رمترین بوو گەیشتە41 پله‌ی سەدی .

هه‌روه‌ها ڕۆژی شه‌ممه‌ پلەی بەرزی گەرما له‌ سان هۆزێ و سانتاکروز و سانتا ڕۆزا له‌کالفۆرنیا تۆمار کران.

وته‌بێژی سیستمی خزمەتگوزاری گواستنه‌وه‌ ی ناوچەی بەی راپید ئه‌لیشا ترۆست ووتی " فه‌رمان به‌ شه‌مه‌نه‌فه‌ره‌کان کراوه‌ به‌خێرایی که‌متر له‌سه‌ر هێڵه‌کانیانی ‌له‌به‌ر تیشکی خۆردان هاتووچۆ بکه‌ن، به‌هۆی مه‌ترسی له‌وه‌ی به‌ گه‌رمای خۆر بکشێن و رێڕەوە ئاسنینەکان تێکبدات.

له‌ لۆس ئه‌نجلسیش قایمقام ئیریک گارسیتی ووتی "ئاگرکەوتنەوەکە له‌باکوری ناوه‌ندی شار گه‌وره‌ترینه‌ له‌ مێژووی شاره‌که‌دا". به‌رپرسانی ئاگر کووژێنه‌وه‌ ده‌ڵین ئه‌وان دڵنیان ده‌توانن کۆنترۆڵی ئاگره‌که‌ بکه‌ن دوای ئه‌وه‌ی 2 ماڵی وێران کردوه"‌.

گارسیتی فرمانی ده‌رکردوه‌ به‌ چۆڵکردنی زیاتر له‌ 700 خانووبه‌ره‌ له‌ شاره‌که‌، هاوکاتی ئەوەی پیاوانی ئاگرکووژێنه‌وه‌ لەهەوڵی کوژاندنەوە بە پانتایی 20 کیلۆمه‌تر ئاگرن کە بەربوەتە پوش و دەوەنی چیاکان.

به‌ڵام تائێستا پیاوانی ئاگرکووژێنه‌وه‌ نه‌یانتوانیوه‌ ئاگرێک به‌پانتایی 22 کیلۆمه‌تر دووجا له‌ باخچه‌ی یوسمایت ی نیشتمانی بکووژێننه‌وه‌ که‌ ئاگرەکە گەیشتوەتە باخچه‌ی دره‌خته‌کانی جۆری سێکۆیاسی زه‌به‌لاح. سێکۆیاس به‌ گه‌وره‌ترین و درێژترین دره‌خت داده‌نرێن له‌سه‌ر زه‌وی ته‌نها له‌ ناوچه‌ی باکووری کالیفۆرنیا ماونه‌ته‌وه‌. تا ئیستا نەزانراوە کە ئه‌و دره‌ختانه‌ سووتاون یان نا.

هه‌روه‌ها ئاگر له‌پانتایی ‌زیاتر له‌2300 کیلۆمه‌تر له‌ زه‌ویه‌کانی وایۆمینگ و داکۆتای باشوور و مۆنتانا که‌وتوەتەوە.

XS
SM
MD
LG