Accessibility links

کوریای باکوور دەڵێیت شەشهەمێن تاقیکردنەوەی ناوکی بەسەرکەوتوانە ئەنجامداوە.


کوریای باکوور شەشهەمێن تاقیکردنەوەی ناوکی ڕۆژی یەکشەممە ئەنجامدا، کە دەڵێیت یەکێکە بەسەرکەوتوانە بۆمبی ثیرمۆناوکی هایدروجینی تیا بەکارهاتووە و دەکرێت لەسەر موشەکی کیشوەربڕ ICBM ببەسترێت.

ڕاگەیاندنەکەی لەلایەن ئاژانسی KCNA فەرمی کوریای باکوورە بڵاوکرایەوە هەروەها تیاهاتبوو بۆمبی H دروستکراوە تا بخرێتە سەر موشەکی کیشوەربڕ بەگویرەی پلانی پارتی کارکەرانی کوریا بۆ بونیاتنانی هێزێکی ستراتیژی ناوکی.

ری چۆن هی بێژەری بەشی هەواڵەکانی تەلەفزیۆنی ناوەندی کوریا هەرچەندێکە لەساڵی 2012 وە خانەنشینبووە بەڵام هێندی جار لە بۆنە گرنگەکان دەردەکەوێت گوتی تاقیکردنەوەی بۆمبی هایدروجینی ئەوەی کراوە تالەسەر موشەکی بالیستی کیشوەربڕ ببەسترێت سەرکەوتنێکی تەوابوو. ناوبراو هەروەها گوتی ئەو تاقیکردنەوە ناوکییە هیچ تیشکێکی بەرەو گۆی زەوی لێنەبۆتەوە.

XS
SM
MD
LG