Accessibility links

میسڕ و ئەڵمانیا لەبارەی کۆچەوە ڕێکەوتنێک واژۆ دەکەن


وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا سیگمار گابرێل وتی وڵاتەکەی لەگەڵ میسڕدا ڕێکەوتنێکیان واژۆ کردووە لەبارەی وەستاندنی کۆچی کۆچبەرە نایاساییەکان بۆ ئەوروپا.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ هاوتا میسڕییەکەی سامح شوکری، سیگمار گابرێل وتی سەرەڕای ئەوەی هەندێک مشتومڕ ڕوودەدات لەنێوان ئێمە و میسڕدا سەبارەت بە ئازادی و مافەکانی مرۆڤ بەڵام پەیوەندییەکی بەهێزمان هەیە لەگەڵ میسڕدا.

هەمیشە حکومەتی ئەڵمانیا ویستوویەتی ڕێکەوتن ئەنجام بدات لەگەڵ وڵاتانی ئەفەریقیدا بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هۆکارەکانی کۆچی نایاسی لە سەرچاوەکەیەوە.

XS
SM
MD
LG