Accessibility links

مەشقە سەربازییەکانی ئەمەریکا و کۆریای باشوور دەستیان پێکرد


ئەمەریکا و کۆریای باشوور دەستیان کرد بە مەشقە ساڵانەییە سەربازییەکەیان و بەرپرسانیش دەڵێن مەسقەکان مەشقی بەرگرین.

کۆریای باکوور ڕەخنە لە مەشقەکان دەگرێت و وەکوو مەشقکردنێک دەیبینێت بۆ داگیرکردن، ئەم ساڵیش مەشقەکان دوای ئاڵۆزییەکانی ناو نیمچە دوورگەی کۆریا دێن دوای ئەوەی کۆریای باکوور موشەکێکی بالیستیکی کیشوەریی تاقیکردەوە.

لە ڕۆژنامەیەکی کۆریای باکووردا ڕۆدۆنگ سینمون دەڵێت سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ و سەرۆکی کۆریای باشوور موون جەی ئین یاری بە ئاگر دەکەن و ئەم مەشقانە گرژییەکانی نیمجە دوورگەی کۆریا زیاتر دەکەن.

موون وتی ئەوە کۆریای باکوورە گرژییەکان زیاد دەکات و وا دەکات کە مەشقە سەربازییەکان پێویست بن.

موون وتی " هیچ نیازێکمان نیە گرژییە سەربازیەکانی نیمچە دوورگەی کۆریا زیاد بکەین بەم مەشقانە چونکە ساڵانە ئەم مەشقانە ئەنجام دەدرێن و مەشقەکان مەشقی بەرگرین."

وابڕیارە مەشقەکان هەتاوەکوو 31 ی مانگی هەشت بەردەوام بن و 17,500 سەربازیی ئەمەریکی و 50,000 سەربازی کۆریای باشوور بەشداری لە مەشقەکاندا دەکەن.

سەرچاوە/ VOA

XS
SM
MD
LG