Accessibility links

پەرلەمانی ئێران زۆربەی ئەندامانی کابینە نوێیەکی ڕۆحانی پەسەند دەکات


یاسادانەرانی ئێران ڕۆژی یەکشەممە 16 ئەندامی کابینەتی حکومەتیان پەسەند کرد کە لەلایەن سەرۆک حەسەن ڕۆحانییەوە دەستنیشان کراون، لە ناویاندا یەکەم وەزیری بەرگری کە سەر بە سوپای پاسداران نەبێت لە ماوەی 25 ساڵی ڕابوردۆوە.

سەرۆکی پەرلەمان عەلی لاریجانی ڕایگەیاند لە 17 وەزیری دەستنیشان کراودا 16یان پەسەند کران لە ناویاندا وەزیری دەرەوە محمەد جەواد زەریف، کە وتووێژکەری باڵای ئێران بوو بۆ ڕێککەوتنە ناوکییەکەی ساڵی 2015 لەگەڵ زلهێزانی جیهاندا. وەزیری نەوت بیجان زەنگەنەش پەسەند کرا.

ژەنەڕاڵ ئەمیر هاتامی بە زۆرترین دەنگ کە لە کۆی 288 دەنگ دا 261 دەنگی ئەرێی بەدەست هێنا بۆ وەزیری بەرگری. ئەو دەبێت بە یەکەم وەزیری بەرگری کە هیچ پەیوەندییەکی بە سوپای پاسدارانی توندڕەوەوە نەبووە لە ماوەی 25 ساڵی ڕابوردۆوە.

هەرچەندە هاتمی بە پەرلەمانی ڕاگەیاند کە پەیوەست دەبێت بە پێشوەبردنی بەرنامەی موشەکی بالاستیکی ئێران کە بووە بە هۆی سزاکانی ڕۆژئاوا.

لە مانگی 7 دا ئێران موشەکێکی تاقیکردەوە کە توانای هەڵگرتنی سەتەلایتێکی هەیە، ئەم هەنگاوەش بوو بەهۆی کاردانەوە جیهانییەکان لە ناویاندا لەلایەن فەرەنسا، بەریتانیا، وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاوەش شەرمەزار کرا کە ئەم سێ وڵاتانە بەشێک بوون لە ڕێککەوتنی ناوکی لەگەڵ ئێران. ڕۆحانی داوای لە هاتمی کرد پەیوەندییەکانی لەشکری ئێران لەگەڵ سوپای پاسداراندا بەرەوپێش ببات لە کاتێکدا تێکنالۆژیای سەردەم بکار دەهێنن بۆ پێشخستنی چەکی ئێران.

ڕۆحانی بە پەرلەمانتارانی ڕاشگەیاند کە ئامانجی سەرەکی وەزیری دەرەوەش ئەوە دەبێت کە لەسەر ڕێککەوتنە ناوکییەکە بەردەوام بێت و سەرنجی سەرمایەگوزارەکان و تێکنالۆژیا بیانییەکا ڕابکێشێت.

سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ بە بەردەوامی ڕەخنەی لەو ڕێککەوتنە گرتووە بەڵام هێشتا لە ڕێککەوتنەکە نەکشاوەتەوە.



XS
SM
MD
LG