Accessibility links

ماتس لەسەر ستراتیژیەتی نوێی ئەمەریکا بۆ ئەفغانستان زانیاری نەدرکاند


وەزیری بەرگری ئەمەریکا جیم ماتس گوتی ئەو دڵخۆشە بە پرۆسەی بەڕێوەبەرایەتی ترامپ بۆ داڕشتنی ستراتیژی نوێی بۆ ئەفغانستان بەڵام هیج وردەکارییەکی لەو بارەیەوە نەدا.

لە میانەی قسەکانیدا لە عەمان ئەو گوتی هیچ باس لەو ڕێبازە ناکات هەتا ئەوکاتەی لەلایەن کۆشکی سپییەوە بە فەرمی ئاشكرا نەکرێت.

لە ڕۆژی شەممە سەرۆک ترامپ ڕایگەیاند بەڕێوەبەرایەتییەکەی بڕیاری داوە چۆن مامەڵە لەگەڵ شەڕی 16 ساڵەی ئەفغانستاندا بکات.

ڕۆژێک پاش کۆبونەوەکەی کەمپ دەیڤدی سەرۆک لەگەڵ تیمی ئاسایشی نیشتمانی سەرۆک ترامپ لە تۆڕی کۆمەڵایتەی تویتەرزیدا ڕێگەیاند " ڕۆژێکی گرنگم بەسەر برد لە کەمپ دەیڤد لەگەڵ ژەنەڕاڵە لێهاتووەکان و ڕێبەرە لەشکرییەکانمان. زۆر بڕیار دران لە ناویاندا لەسەر ئەفغانستانیش." بەبێ ئەوەی ڕوونی بکاتەوە بڕیارەکان چی بوون. گوتەبێژی کۆشکی سپی سارا هەکەبی ساندەرس ڕۆژی هەینی گوتی ستراتیژییەتێکی نوێ بەرژەوەندیەیکانی ئەمەریکا لە هەرێمی باشوری ئاسیا دەپارێزێت و لە ماوەی داهاتوودا زانیاری زیاتر لەم بارەیەوە بڵاو دەکرێتەوە.

XS
SM
MD
LG