Accessibility links

ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی تەلەعفەر لە دەستی داعش بە فەرمی دەستپێدەکات


سەرۆک وەزیری عێڕاق ڕایگەیاند هێزەکانی عێراقی بە پشتیوانی ئەمەریکا لە ڕۆژی یەکشەممە دەستیان کرد بە ئۆپەراسیۆنی لەشکری بۆ ڕزگارکردنی شارۆچکەی تەلەعفەری ڕۆژئاوای موسڵ لە دەستی گروپی توندڕەوی دەوڵەتی ئیسلامی.

تەلەعفەر نزیکەی 150 کیلۆمەتر دوورە لە سنووری ڕۆژهەڵاتی سوریاوە و ئەو ڕێگا سەرەکییەیە کە هێڵی سەرەکی هاتووچۆی داعش بوو لە نێوان سوریا و عێراق.

سەرۆک وەزیری عێراق حەیدەر ئەلعەبادی لە وتارێکی تەلەفیزیۆنیدا ڕایگەیاند " شاری تەلەعفەریش ئازاد دەکرێت و بەشدار دەبێت لە هەمو شارە ئازادکراوەکانی تر." بەڕێ عەبادی لە کاتی پێشکەش کردنی ئەو گوتارەیدا بۆ گەلی عێراق جلوبەرگی هێزی تایبەتی عێراقی پۆشیبوو.

ئەو گوتیشی پەیامەکەی بۆ داعش ئەوە بووە " یان خۆت بدە بەدەستەوە یان بکوژرێ."

ژەنەڕاڵ عەبدولئەمیر ڕەشید یارەڵا کە سەرکردایەتی ئۆپەراسیۆنەکان دەکات ڕایگەیاند هەتا پاش نیوەڕۆ پێنج گوند لە ڕۆژهەڵاتی شارۆچکەکە کۆنترۆڵ کراون.

هێزەکانی هاوپەیمانان بە ڕێبەرایەتی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا ستایشی هێزەکانی عێراقی کردووەو دەڵێت بە توانان و ڕێکخراون و دەتوانن جارێکی تر لە تەلەعفەریش وەکو موسڵ داعش دەربکەن. ژەنەڕاڵ ستیفن تاوسند بەرپرسی هێزی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا گوتی موسڵ سەرکەوتنێکی مەزن بوو بۆ هێزی عێراقی بەڵام ئەمە کۆتایی بە داعش لە عێراقدا نەهێنا و هەروەها نەبوو بەهۆی نەمانی هەڕەشەکانی داعش لە سەرانسەری جیهان.

هێزەکانی هاوپەیمانان لەو باوەڕەدا نزیکەی 10 هەزار بۆ 50 هەزار کەسی سیڤیل هێشتا لە ناو و دەوروبەری تەلەعفەر دەژین.

جگە لە تەلەعفەر چەکدارانی داعش بە تەواوەتی کۆنترۆڵی شارۆچکەی حەویجەشیان لە دەستدایە کە دەکەوێتە ڕۆژئاوای شاری کەرکوکەوە و هەورها شارۆچکەی قائیم، ڕەوا و عەنا لە ڕۆژئاوای عێراق نزیک سنوری سوریا.

XS
SM
MD
LG