Accessibility links

لە خۆپیشاندانەکەی بۆستن 27 کەس دەستگیر دەکرێت


پۆلیس دەڵێت 27 کەسی لە خۆپیشاندانەکەی شاری بۆستنی ماساچوسێتس لە ڕۆژی شەممە دەستگیر کردووە، لە کاتێکدا نزیکەی 40 هەزار کەس کۆببونەوە هەفتەیەک پاش خۆپیشاندانەکەی نەتەوەپەرستە سپی پێستەکان لە شارلۆتسڤیلی ڤێرجینیا کە کوژرانی سێ کەسی لێ کەوتەوە.

بەرپرسی پۆلیس ولیەم ئیڤانس دەڵێت ئەو 27 کەسە بەهۆی تاوانەکانی هێرش کردن و پەلاماردانی سەر پۆلیس دەستگیر کراون. سێ کەس لەوانە جاکەتی گوللە نەبڕیان لەبەر بووە یەکێکیش لەوانە چی پێ بووە.

دەستگیرکردنەکە پاش کۆتایی هاتن بە ڕێپێوانی ڕادەربڕینی ئازاد و بڵاو کردنی خۆپیشاندەرانی دژیان ڕوویدا.

پەیامنێرێکی دەنگی ئەمەریکا ڕایگەیاند لەو ئوتێلەی کە ئەو لێی مابۆوە داوا کرابوو لە ناو ئوتێلەکە دەرنەچن لەبەر ئەوەی خۆپیشاندەران دەوروبەری شەقامی واشنتۆن و شەقامی تریمۆنتیان گرتووە. ئەو دەڵێت خۆی نزیکەی 100 کەسی لە پەنجەرەی ژوورەکەیەوە بینیوە کە دروشمیان دەگوتەوە.

XS
SM
MD
LG