پێاوێک رۆژی شه‌مه له شارێکی سیبریا هێرش ده‌کاته سه‌ر کۆمه‌ڵێک خه‌ڵک و حه‌وت که‌س بریندار ده‌کات، پێش ئه‌وه‌ی پولیس ده‌سترێژی لێبکات و بیکوژێت.
ئاژانسی په‌یامنێری "ئه‌عماق" سه‌ر به داعش چه‌ند کاتژمێر دواتر ئیدعای کرد که هێرشبه‌ره‌که "سه‌ربازێکی داعش" بووه." هیچ لێدوانێکی ده‌ستبه‌جێ له‌لایه‌ن رووسیاوه نه‌هاتووه و روون نه‌بوو داخوا ئه‌و ئیدعایه‌ی داعش چه‌نده ڕاسته.
لێدوانێکی له لایه‌ن کومیته‌ی لێکوڵینه‌وه‌ی ڕووسیا گوتی هێرشه‌که نێوه‌ڕۆ له شه‌قامێکی ناوه‌ندی له شاری سوورگوت ڕوویدا و هێرشبه‌ره‌که وه‌ک دانیشتوویه‌کی ته‌مه‌نی 20 ساڵ بۆ سه‌رێیه. لێدوانه‌که گوتی زانیاری سه‌باره‌ت به دۆخی ڕه‌وانی ئه‌و که‌سه وه‌ده‌ست هێناوه و کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن گومان ناکه‌ن که ئه‌وه کارێکی تێرۆرستی بێت.
چوار له برینداره‌کان له دۆخێكی خراپ دان، وه‌ک ئاژانسی هه‌واڵنێری "تاس" له زمانی کاربه‌ده‌ستی ته‌ندروستی هه‌ریمی باسی کرد.
سوورگوت، به دانیشتوانی نزیکه‌ی 320،000، ناوه‌ندێکی به‌رهه‌م هێنانی نه‌وت و گاز نزیکه‌ی 2،100 کیلومتره و له باکووری خۆرهه‌ڵاتی موسکۆ هه‌ڵکه‌وتووه.