سۆپای لۆبنان ڕایگه‌یاندوه ئۆپراسیۆنێکی نوێی دژی هێزه‌کانی داعش له نزیک سنووره‌کانی سوریا ده‌ستپێکردوه. هێزه‌کانی داعش نزیک به سێ ساڵه له ئه‌م ناوچه‌یه جێگیر بوون و ده‌گۆترێت نزیک به 600 که‌سن و جگه له چه‌کی سووک، ڕاکێتی دژه زرێپۆش، موشه‌کی زه‌وی به ئاسمان، فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وان و سێره گریان له به‌ر ده‌ستدایه.
له‌هه‌مان حاڵ‌دا به پێی سه‌رچاوه هه‌واڵنێریه‌کان ده‌گۆترێت هێزه‌کانی حکوومه‌تی سوریا و حێزبۆڵای لۆبنان له دیوی سنووری سوریاوه هاوکات هێرشیان بردوه‌ته سه‌ر ئه‌م هێزانه‌ی داعش، هه‌رچه‌ند وا دیاره ئه‌م هێرشانه ڕێک نه‌خراون.
ژێنڕاڵ ژۆزف عه‌ون، فه‌رمانده‌ی سۆپای لۆبنان له ده‌ستپێکی ئه‌م ئۆپراسیۆنه‌دا گوتی: " به نێوی لۆبنان، به نیوی سه‌ربازانی ڕفێندراوی لۆبنان و به نێوی کۆژراوانی سۆپا ده‌ستپێکی ئه‌م ئۆپراسیۆنه ڕاده‌گه‌ینێم. ئه‌م ئۆپراسیۆنه له سنووری باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی لۆبنان له‌گه‌ڵ سووریا و له ناوچه‌یه‌ک به‌ڕێوه ده‌چێت که هێزه‌کانی داعش به شیوازێکی به‌رچاو تێیدا ئاماده‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌کی سه‌ربازی سۆپای لۆبنان به ئاسۆشێتدپرێسی گوتوه هێزه‌کانی سۆپای لۆبنان به هاوه‌ن هێرشیان کردوه‌ته سه‌ر رئه‌س به‌علبه‌ک شارێکی سنووری لۆبنان که دوایین ناوچه‌ی سنووری لۆبنان و سووریایه که ژێر کۆنتڕۆڵی هێزه‌کانی داعشدایه. له هه‌مان کاتدا ته‌له‌ڤزیۆنی ئه‌لمنار ده‌ڵێت کرداری هاوبه‌شی سۆپای سووریا و حێزبوڵلا دژی داعش له ناوچه‌ی ڕۆژئاوایی قه‌له‌موون به‌ڕێوه ده‌چێت.
جێگای ئاماژه‌یه که هێزه‌کانی حێزبۆڵلا مانگی ڕابردوو له ئۆپراسیۆنێکی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ سۆپای سووریا توانیان هێزه‌کانی به‌ره‌ی نۆسره و هاوپه‌یمانانیان له نزیک سنووری سووریا و لۆبنان تێک بشکێنن و ناوچه‌که‌یان له چنگ ده‌ربێنن.