Accessibility links

دانۆڵد تڕامپ هەرە پلان دانەری باڵای سیاسی خۆی لە سەر کار لادەبات


ستیڤ بەنن

دونالد ترامپ رئیس جمهوری ایالات متحده روز جمعه پلان دانەری باڵای سیاسی خۆی، Steve Banonی ئەو کەسەی کە لە یەکەم شەش مانگی بەڕێوەبەرایەتی پڕ لە کێشەی دا هەرە ڕاوێژکاری جێگای دەمەتەقەی ئەو بووە.

گوتەبێژی کۆشکی سپێ Sarah Hukabee Sanders، سارا هەکەبی سەندرس، لە لێدوانێک دا گوتی: "بەرپرسی کارمەندانی کۆشکی سپی، John Kelly، جان کێلی و Steve Banon، ستیڤ بەنن پەسندیان کردووە کە ستیڤ دواین ڕۆژی لە کۆشکی سپی دا دەبێت. ئێمە سوپاسگوزاری خزمەتەکانی ناوبراوین و خوازیاری ئەوپەڕی

باشی بۆ دەکەین."

بەنن، کە ئەو ڕابردوویە هەیە لە هەڵبژاردنی دانۆڵد تڕامپ بۆ سەرۆکایەتی هەوڵێکی بەرچاوی هەبووە، بۆ ماوەی چەندین مانگان لە گەڵ کەسایەتییەکانی گرنگی کۆشکی سپی ناکۆکی هەبوو.

هەندێک لە ڕاگەیەنەرەکان بە گوتەی ئەو لایەنانەی ئاگایان لە باسەکە هەیە نووسیویانە سەرۆک تڕامپ لە چەند حەوتووی ڕابردوودا خەریکی هەڵسەنگاندنی ئەو بابەتە بووە.

دەگوترێت ناکۆکی بۆچوونی بەنن لە گەڵ سەرۆکایەتی لە سەر مەسەلەی کوریای باکور وای کردوە سەرۆک ئەو بڕیارە بدات. دو ڕۆژ پێش لە ماوەی گوت و بێژێک لە گەڵ بەڕیز بەنن نووسرا بوو کە ئەو گوتبوی ئەگەر ئەمەریکا هێرش بکاتە سەر کوریای باکور، دە میلیۆن کەس لە ئەو وڵاتە دەکوژرێن.

دەست نیشانکردنی بەڕیز بەنن لە تیمی سەرۆکایەتی ئەمەریکا هەر لە سەرەتاوە لە گەڵ کاردانەوەی دێمۆکڕاتەکان بەرەوڕوو بوو. ئەوان بەنن بە کەسێکی "ڕاست ئاژۆ"یان دەزانی.

XS
SM
MD
LG