Accessibility links

داعش بەرپرسیارێتی هێرشەکەی کەربەلا دەگرێتە ئەستۆ


گروپی تیرۆرستی داعش ڕۆژی یەکشممە لە بەیاننامەیەکدا بەرپرسیارێتی هێرشەکەی ڕۆژی شەممەی بۆسەر سەربازانی عێراقی لە دەرەوەی کەربەلا گرتە ئەستۆ کە بوو بەهۆی کوژرانی کەسێک.

ئەو هێرشەی کە لە شەوی شەممە ڕوویدا لە کاتێکدا بوو کە هێزەکانی عێراقی خۆیان ئامادە دەکرد بۆ هێرش کردنە سەر شارۆچکەیەکی ژێر دەستی داعش لە ڕۆژئاوای موسل پاش ئەوەی لە مانگی حەوتدا سەرۆک وەزیری عێراق سەرکەوتنی لە شاری موسڵ دووهەمین گەورەترین شاری عێراق ڕاگەیاند.

داعش بەرپرسیارێتی ئەو هێرشەی ئۆتۆبێلە بۆمبڕێژکراوەی گرتە ئەستۆ کە لە شەوی شەممە لە خاڵێکی پشکنینی دەرەوەی کەربەلا ڕوویدا و دوو کەسیشی تێدا بریندار بوون.

لە بەیاننامەکەی داعشدا هاتووە هێرشەکە ئامانج بووە بۆ سەر کارخانەیەکی چیمەنتۆ لە دەوەی کەربەلا و چەندین زیانی گەیاند.

XS
SM
MD
LG