Accessibility links

یاسادانەرانی ئێران زیادکردنی بودجەی موشەکی بالاستیکی و ئۆپەراسیۆنە دەرەوەییەکانی سوپای پاسداران پەسەند دەکەن


لە ژێر دروشمی "مەرگ بۆ ئەمەریکا" پەرلەمانی ئێران ڕۆژی یەکشەممە بە تێکڕای دەنگ خەرجییەکانی بەرنامەی موشکی بالاستیکی و ئۆپەراسیۆنەکانی دەرەوەیی سوپای پاسدارانی زیاد کرد وەکو کاردانەوەیەک بەرامبەر نوێترین سزای ئەمەریکا دژ بە کۆماری ئیسلامی.

دەنگەکانی یاسادانەران لەکاتێکدایە کە توڕەبوون لە ئێران لەسەر هەڕەشەکانی دانۆڵد ترامپ زیادی کردووە بۆ وتووێژکردنەوە لەسەر ڕێککەوتنەکەی ساڵی 2015 ی ئێران و زلهێزانی جیهان.

لە کاتێکدا ئەوان دەڵێن یاساکە سەرپێچی کردن نییە لە بەندەکانی ڕێککەوتنەکە، ئەمە جارێکی تر گرژییەکان لە نێوان هەردوو وڵات زیاد دەکات کە بە شێوەیەکی گشتی ناکۆکن.

ئاژانسی دەنگوباسی فەرمی ئێران IRNA ڕایگەیاند لە دانیشتنەکەی ڕۆژی یەکشممەدا 240 یاسادانەر دەنگیان بۆ بەڵێ دا.

ئێستا ئەو یاسایە دەخرێتە بەردەم ئەنجومەنی شورا کە چاوەڕوان دەکرێت پەسەند بکرێت. عەباس ئەرەقچی جێگری وەزیری دەرەوە و وتووێژکەری باڵای ناوکی لەسەر دەنگدانەکە گوتی حکومەتی میانەڕەوی حەسەن ڕۆحانیش پشتیوانی لەو یاسایە دەکات.

بە پێی ئەو بەرنوسە نزیکەی 800 ملیۆن دۆلار بۆ ئەو پرۆژانە تەرخان دەکرێت لە ناویاندا بۆ ئاژانسەکانی زانیاری وەزارەتی بەرگریش.

یەکێک لەو ئاژانسانەی کە پارەی بۆ زیاد دەکرێت هێزی قودسی سوپای پاسدارانە کە لەلایەن ژەنەڕاڵ قاسم سولەیمانیەوە بەڕێوە دەبڕێت.


XS
SM
MD
LG