Accessibility links

وەزیری دادی ئەمەریکا: توندوتیژییەکانی شارلۆتسڤیل هێرشە بۆ سەر یاسا لە ئەمەریکا


وەزارەتی دادی ئەمەریکا لێکۆڵینەوەیەکی مافی سیڤیلی دەستپێکرد لەسەر ڕووداوی ئەو ئۆتۆمبێلەی چووە ناو خەڵکەکەوە لە میانەی خۆپیشاندانێی دژ بە نەتەوە پەرستە سپی پێستەکان لە شارلۆتسڤیلی ڤێرجینیا.

وەزیری داد جێف سێشنس گەورەترین کاربەدەستی جێبەجێ کردنی یاسا لە وڵات ڕایگەیاند "کوشتنەکان و توندوتیژیەکانی شارلۆتسڤیل هێرشە بۆ سەر ناوەندی یاسا و ڕەوایەتی ئەمەریکا، لە کاتێکدا کرداری لەو جۆرە بەهۆی ڕەگەزپەرستی و ڕقەوە ڕوودەدەن زیان دەگەیەنن بە کرۆکی بەهاکانمان و نابێت پشودرێژبین لە ئاستیان."

فەرمانڕەوای ولایەتی ڤێرجینیا ڕۆژی شەممە بە ڕەگەزپەرستە سپی پێستەکانیکە لە شارلۆتسڤیل کۆببونەوە بۆ دژایەتی کردنی لابردنی پەیکەرێکی کۆمفیدراسیۆن، گوت کە بچنەوە بۆ ماڵەوە پاش ئەوەی سێ کەس بەهۆی کەوتنە خوارەوەی هەلیکۆپتەرێک گیانیان لە دەستدا کە پۆلیس گوتی پەیوەندی بە خۆپیشاندانەکەوە هەیە.

فەرمانڕەوا تێری مێکئالیف بارای نائاسایی ڕاگەیاند پاش ئەوەی شەڕو پێکدادان لە نێوان خۆپیشاندەرانی نەتەوە پەرستە سپی پێستەکان و خۆپیشاندەرانی دژیان دەستیپێکرد.

XS
SM
MD
LG