Accessibility links

کۆماری و دیموکراتەکان داوا لە سەرۆک ترامپ دەکەن ڕەگەزپەرستە سپی پێسەتەکان شەرمەزار بکات


سەرۆک دانۆڵد ترامپ زۆر لایەنی بۆ توندوتیژییەکانی شارلۆتسڤیلی ڤێرجینیا تاوانبار کرد کە لە ئەنجامی خۆپیشاندانێکی نەتەوەپەرستە سپیپێستەکان ڕوویدا.

لێدوانەکانی سەرۆک کاردانەوەیەکی کەمی لێکەوتەوە. دیموکراتەکان و هەنێک لە کۆمارییەکان داوایان لێ کردووە کە بە ڕوونی ئیدانەی ڕەگەزپەرستی سپێکان و ڕوق و کینە لەسەر بنەمای ڕەگەزی بکات. جێگری سەرۆک مایک پێنس پشتیوانی لە وتارەکەی سەرۆک کرد. ماڵپەڕێکی پشتیوانانی سپیپێستە ڕەگەزسپیپێتەکان پەسنی لێدوانەکەی کردووە.

سەرۆک ترامپ لە لێدوانەکەیدا گوتی " ئێمە بەتوندترین دەستەواژە ئەم رقوکینە و دەمارگیری و توندوتیژیە زەقە لە چەندان لایەنەوە شەرمەزار( مەحکوم ) دەکەین. ئەمە زۆر لەمێژە لە وڵاتەکەماندا هەیە نەک لەکاتی دانۆڵد ترامپ نەک لە کاتی باراک ئۆباما ئەمە زۆر زۆر کۆنە."

شارەوانی شارلۆتسڤیل مایکڵ سینگەر کە دیموکراتە گوتی " من بە ڕوونی دەیڵێم ئەوەی ئەمڕۆ لە ئەمەریکا ڕوودادەت دەخەمە سەر کۆشکی سپی و کەسانی دەوروبەری سەرۆک."

سیناتۆر کۆری گاردنێری کۆماری لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەری نوسیویەتی " سەرۆک پێویستە ئێمە بەدکار بەناوی خۆی بانگ بکەین. ئەمانە ڕەگەزپەرستە سپیپێستەکان بوون ئەمە تیرۆرسمی ناوخۆییە."

سیناتۆر مارکۆ ڕۆبیۆی فلۆریداش کە کۆمارییە بەهەمان شێوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەری نوسیویەتی " زۆر گرنگە بۆ گەلەکەمان کە بزانن ئەوەی لە شارۆتسڤیل ڕۆیدا هێرشێکی تیرۆستی ڕەگەزپەرستە سپیپێستەکان بوو."

جێگری سەرۆک میک پێنسیش دەڵێت " هەر وەکو ترامپ گوتی پێویستە هەمومان وەکو ئەمەریکایی بە خۆشەویتییەوە لەم کاتەدا یەکگرتوو بین دڵسۆزی ڕاستەقینەمان بۆ یەک هەبێت."

سەرۆکی پێشوی ئەمەریکا بل کلنتنیش بە ڕیگای تویتەرزی دەڵێت " تنانەت لە کاتێکیشدا کە ئێمە ئازادی ڕادەربڕین و کۆڕوکۆبونەوە دەپارێزین ، پێویستە توندوتیژی و ڕقی ڕەگەزپەرستە سپیپێستەکان مەحکوم بکەین.".

XS
SM
MD
LG