Accessibility links

کۆریای باکوور داواکان بۆ وەستاندی بەرنامە ناوەکییەکەی ڕەت دەکاتەوە


کۆریای باکوور بەڵێنیدا بەردەوام بێت لەسەر پەرەپێدانی بەرنامە ناوەکییەکەی و داواکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ وەستاندنی بەرنامە ناوەکییەکەی ڕەت کردەوە.

کۆریای باکوور لە کۆنفرانسی ئاسایشی سەرکردەکانی ناوچەکە لە مانێلا ڕایگەیاند بەهیچ شێوەیەک واز لە پەرەپێدانی بەرنامە ناوەکیی و موشەکییەکەی ناهێنێت و وتی وانەیەکی توند دەداتە ئەمەریکا ئەگەر واشنتن هێزی سەربازیی لەدژی کۆریای باکوور بەکاربهێنێت.

پیۆنگیانگ ڕایگەیاند ئەو وڵاتێکی بەرپرسیارە و نیازی ئەوەی نیە هەڕەشە لە هیچ وڵاتێک بکات بێجگە لە ئەمەریکا و وتی دوایین تاقیکردنەوەکانی دەریانخستووە کە ئێستا هەموو خاکی ئەمەریکا لەژێر مەودای موشەکەکانیایەتی.

سەرچاوە/ VOA

XS
SM
MD
LG