وەزیری گواستنەوەو گەیاندنی ئیسرائیل زنجیرەیەک هەنگاوی ڕاگەیاند دژ بە کەناڵی ئەلجەزیرەی عەرەبی لە وڵاتەکەیدا.
ئەیوبا کارا ڕایگەیاند ئەو ناسنامانەی دراون بە کارمەندان و ڕۆژنامەوانانی ئەلجەزیرە لێیان دەسەندرێتەوە.
بەڕێز کارا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتیشی بە تەواوەتی ئەلجەزیرە قەدەغە دەکرێت و داوای لە تۆڕە ئاسمانییەکانیش کردووە کە گواستنەوەی بەرنامەکانی ئەلجەزیرە بۆ ئیسرائیل ڕابگرن.
ئەیوب کارا ئاماژەی بە کاتێکی دەستنیشانکراو نەکردووە بۆ دوواوادەی کەناڵی ئەلجەزیرە تەنها گوتویەتی کەناڵی ئەلجەزیرە پشتیوانی لە تیرۆرسم و ڕادیکاڵیزم دەکات.