Accessibility links

نەتەوە یەکگرتووەکان هەناردە سەرەکییەکانی کۆریای باکور قەدەغە دەکات


ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بە تێکڕای دەنگ سزای نوێیان سەپاند بەسەر کۆریای باکوردا کە ڕەنگە ساڵانە کار بکاتە سەر نزیکەی 3 ملیار دۆلار داهاتی هەناردەی لەسەر تاقیکرەدنەوەی دوو موشەکی کیشوەڕبڕی کە لە مانگی 7 ئەنجامی دا.

ئەو بڕیارە لەلایەن وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاوە بەرنوسەکەی داڕێژرابوو بۆ قەدەغەکردنی هەناردەی خەڵوز، ئاسن و خۆراکی دەریایی. هەر ئەو سزایە ڕێگە دەگرێت لە وڵاتان کرێکارەکانی کۆریای باکور زیاد بکەن بۆ کارکردن لە دەرەوەی وڵات و ڕێگە دەگرێت لە هەر کاردارییەکی نوێ لەگەڵ کۆریای باکور.

باڵیۆزی ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووکان نیکی هەیلی بە ئەنجومەنەکەی ڕاگەیاند " نابێت ئێمە خۆمان هەڵخەڵەتێنین بەوەی کە هەست بکەین کێشەکەمان چارەەر کردووە. تەنانەت نزیکیش نین لە چارەسەرکردنیەوە. هەڕەشەکانی کۆریای باکور کەمیان نەکردووە هەتا دێت زیاتر دەبن و مەترسیدارتر دەبن."

هەیلی گوتیشی " کرداری زیاتر پێویستە. وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هەنگاو دەنێت و بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی بۆ پاراستنی خۆمان و هاوپەیمانانمان." ئەو گوتیش واشنتۆن بەردەوام دەبێت لە مەشقی دوولایەنەی لەشکری لەگەڵ کۆریای باشور.

XS
SM
MD
LG