Accessibility links

هێزەکانی حکومەتی سوریا ناوچەیەکی ژێر دەستی داعش کۆنترۆڵ دەکەن


ڕێکخراوێکی چاودێری کردنی شەڕی سوریا ڕادەگەیەنێت هێزەکانی سەر بە حکومەتی سوریا دوا مۆڵگەی داعشیان لە هەرێمی دەوڵەمەند بەنەوتی حومس لە ناوەندی سوریا کۆنترۆڵ کردووە.

ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریایی بنکە لە بەریتانیا دەڵێت لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابوردووی شەڕ لە شارۆچکەی ئەلسوخنا 30 ملیتانی داعش کوژراون. دەشڵێت هێزەکانی ئاسمانی ڕوسیا پشتیوانیان لە هێزەکانی سوریا کردبوو بە بۆردومان کردنی ناوچەکە.

ڕێکخراوەکە دەڵێت شارۆچکەی ئەلسوخنا لە ڕۆژی شەممەوە کەوتە ژێر دەستی هێزەکانی سەر بە حکومەتی سوریا.

میدیای لەشکری سوریا دەڵێت شارۆچکەکەیان لە ڕۆژی یەکشەمە کۆنترۆڵ کردووە. ئەم پێشڕەوییەش هێزەکانی سەر بە حکومەت نزیکتر دەکاتەوە لە گەیشتن بە هێزە هاوپەیمانەکانیان کە لە شاری دێرئەلزوور گیریان خواردووە. داعش لە ساڵی 2015 وە ئەو شارەی گەمارۆداوە.

XS
SM
MD
LG