Accessibility links

سەرۆکی ڕوسیا دەڵێت لە ئێستادا دژی سزای زیاترە دژ بە ئەمەریکا و کاربەدەستێکی ڕوسیش بەڵێنی تۆڵەکردنەوە دەدات


سەرۆکی ڕوسیا ڤلادمێر پوتن ڕایگەیاند ڕەنگە ڕوسیا لە داهاتوودا تاوتوێی دانانی سزای زیاتر بکات دژ بە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەڵام گوتی لە ئێستادا دژی بڕیارێکی لەو جۆرەیە.

پوتن لە میانەی وتووێژێکیدا لەگەڵ کەناڵی تەلەفییۆنی ڤاێستی ڕایگەیاند " ئەمڕۆ من دژی ئەو بڕیارەم."

مۆسکۆ لە ڕۆژی هەینی فەرمانی دا بە کەمکردنەوەی ژمارەی دپلۆماتانی ئەمەریکایی لە وڵاتەکەیدا و گوتیشی هۆکاری داخستنی سەنتەرێکی گەمە و کات بەسەربردنی ئەمەریکای لە ڕووسیا ، لە تۆڵەی ئەو گەمارۆ نوێـەیە کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەسەر ڕووسیای سەپاند.

لەلایەکی ترەوە هەر لە ڕۆژی یەکشممە کرملن بەڵێنی دا کە تۆڵە لە ئەمەریکا بکاتەوە لە دژی ئەو سزایەی کە پەسەند کراوە دژ بە ڕوسیا بەهۆی دەستێوەردانەکانی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکا.

جێگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سەرگێ ڕیابکۆڤ لە تووێژێکیدا لەگەڵ بەرنامەی "This week "ی کەناڵی تەلەفیزیۆنی ABC ڕایگەیاند پێم وابێت ئەم پەیوەندییە زۆر لەمێژە بەسەر چووە.

کۆشکی سپی دەڵێت سەرۆک ترامپ ئەو یاسایە مۆر دەکات کە بە تێکڕای دەنگ لەلایەن کۆنگرێسەوە پەسەند کرا بۆ دانانی سزای نوێ دژ بە ڕوسیا، ئێران و کۆریای باکور.

.

XS
SM
MD
LG