Accessibility links

هێرشێک لە یەکێک لە یانەشەوانەکانی ئەڵمانیا ڕوودەدات


پیاوێکی تەمەن 34 ساڵان بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشممە لە یەکێک لە یانەشەوانەکانی ئەڵمانیا تەقەی کردووە. لە ئەنجامدا کەسێک کوژراوەو سێ کەسی تریش بریندار بوون.

پۆلیس لە شاری کۆنستانس دەڵێت هێرشبەرەکە بە سەرختی بریدنار بوو لە ئاکامی ئەو شەڕەتەقەیەی لەگەڵ هێزەکانی پۆلیسدا ڕوویدا و پاشان لە نەخۆشخانە مرد.

یەکێک لە بیرندارەکانی ئەو ڕووداوە پۆلیسە. دەمڕاستی هێزەکانی پۆلیسی شارەکە بە تەلەفیزیۆنی ئەڵمانیای ڕاگەیاندووە بە دووری دەزانن ئەو هێرشە هێرشێکی تیرۆرستی بووبێت و دەشڵێت هێرشبەرەکە کابرایەکی عێراقی بووە و داوای پەنابەرێتیشی نەکردووە.

ئەم هێرشەش دوو ڕۆژ پاش هێرشێکی تر بووە بە چەقۆ لە بازارێکدا کە کەسێک داوای مافی پەنابەرێتی کردبوو لە شاری هامبۆرگ ئەنجامی دابوو. لەو هێرشەدا کەسێک کوژرا شەش کەسی تریش بریندابوون. کاربەدەستان دەڵێن هێرشبەرەکەی هامبۆرگ ئیسلامییەک بووە بەڵام باری دەرونی ناجێگیرە.

XS
SM
MD
LG