Accessibility links

پوچڵکردنەوەی هەوڵێکی داعش بۆ هێرش کردنە سەر نەجەف و کەربەلا


کاربەدەستانی زانیاری عێراق ڕۆژی یەکشەممە ڕایانگەیاند هەوڵێکی داعشیان بۆ هێرشک کردنە سەر شوێنێکی پیرۆزی شیعەکان و ڕێبەری ڕوحی ئاینزاکە پوچەڵ کردۆتەوە.

دوو ئەفسەر بە ئاژانسی ئەسۆشیەیتدیان گوتووە داعش پلانی داڕشتبوو کە زنجیرەیەک هێرشی خۆکوژی لە کەربەلاو نەجەف و ماڵی ئایەتوڵا عەلی سیستانی ئەنجام بدات.

ئەوان گوتیان بەڵام هێرشە ئاسمانییە دەمودەستەکانی هێزەکانی ئاسمانی عێراقی و ڕوسیایی دوو هەفتە لەمەوبەر بۆ سەر کۆبونەوەی هێشبەرە خۆکوژەکان کە لە شارۆچکەی قائیم و ناوچەی مەیادینی سوریا بوو هێرشەکەی تێکشکاند. ئەوان زیانیاریان لەسەر زیانە گیانییەکانی ئەو ڕووداوە نەداوە.

ئەو دوو ئەفسەری دەزگای زانیاری عێراق کە نەیانویستووە ناویان ئاشکرا بکرێت گوتووشیانە کۆبونەوەکانی ئەم دواییانە لەگەڵ ڕوسیاییەکاندا بووتە هۆی دابەشکردنی زانیاری زیاتر لە نێوان هەردوو وڵات.



XS
SM
MD
LG