Accessibility links

حەوت ڕۆژنامەوانی تورک لە زیندان ئازاد دەکرێن


حەوت ڕۆژنامەوانی تورک ئازاد کران پاش 9 مانگ لە زیندان، بەڵام ئەوان خەمبارییان دەربڕی بەهۆی ئەوەی هێشتا چاوار ،ە هاوکارەکانیان لە زینداندان بە تاوانەکانی هاوکاری کردنی گروپە تیرۆرستیەکان.

کارمەندانی ڕۆژنامەی جمهوریەت، کە ڕۆژنامەیەکی ئۆپۆزسیۆنی تورکیایە، لە ڕۆژی شەممە لە زیندانی سلیڤری دەرەوەی شاری ئەستەنبوڵ ئازاد کران. بەڵام پێویستە هێشتا لە دادگا ئامادە بن کە بڕیارە لە 11 ی مانگی 9 ئەنجام بدرێت ئەگەر لەوێ تاوانیان بەسەردا بسەپێندرێت ڕەنگە ڕووبەڕووی هەتا 43 ساڵ سیزای زیندانی کردن ببنەوە.

ئەم ڕۆژنامەوانانە بەوە تاوانبار کراون ڕووماڵکردنی بابەتەکانیان بۆ پشتیوانی کرد لە سێ ڕێکخراو بە کارهێناوە کە تورکیا بە تیرۆرستیان دەزانێت. ئەوانەش پارتی کرێکارانی کوردستان، پارتی ڕزگارکردنی گەل کە پارتێکی چەپڕەوە لەگەڵ پشتیوانانی فەتحوڵا گولەن کە تاوانبار کراوە بەوەی دەستی هەبووە لە هەوڵی کودەتاکەی ساڵی ڕابوردوو.

XS
SM
MD
LG