Accessibility links

فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانانی بە ئاسمانی نیمچە دورگەی کۆریادا دەفڕن


هێزی ئاسمانی ئەمەریکا دوو فڕۆکەی جەنگی جۆری B-1B لەسەر ئاسمانی نیمچە دورگی کۆریادا فڕانددوو و پاشان فڕۆکە جەنگییەکانی کۆریای باشور و ژاپۆنیش بەشداریان کردووە.

سەرکردایەتی پاسفیکی ئەمەریکا ڕایگەیاند ئەو کارە وەڵامێکی ڕاستەوخۆ بوو تاقیکردنەوەی موشەکی بالستیکی کۆریای باکور کە لە 3 ی مانگی 7 و 28 ی مانگی 7 ئەنجامی دا.

ئەم ئەرکە هاوبەشە 10 کاتژمێرییە لە بنکەی ئاسمانی ئاندرسن لە گوام دەستیپێکرد.

فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمەریکا بەسەر نیمچە دورگەی کۆریادا فڕین و پاشان چوار فڕۆکەی جەنگی کۆریای باکوری بەشداری لەگەڵیاندا کرد. بەر لەوەی بگەڕێنەوە بۆ بنکەی گوام فڕۆکەکانی ئەمەریکا زۆر بە نزمی بەسەر بنکەی ئاسمانی ئۆسانی کۆریای باشوردا فڕین.

لە ڕۆژی شەممە سەرۆک دانۆڵد ترامپ جارێکی تر ڕەخنەی لە چین گرتەوە بۆ ئەویە کە نەیتوانیوە ڕێگە لە تاقیکردنەوەکانی موشەکی بالستیکی و بەرنامەی چەکی ناوکی کۆریای باکور بگرێت.

سەرۆک ترامپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویەتەری نوسیویەتی"من زۆر بێئومێد بووم لە چین. سەرکردە گەمژەکانی ڕابردوومان ڕێگەیان بە چین داوە کە تەنیا لە بازرگانی ساڵێدا سەدان ملیار دۆلار پەیدا بکەن".

هەر لە تویتێکی تردا نوسیویەتی " ئەوان لەگەڵ کۆریای باکور هیچ شتێک بۆ ئێمە ناکەن. تەنیا قسە دەکەن. ئێمە چیتر ڕێگە نادەین ئەمە بەردەوام بێت. چین دەیتوانی زۆر بە ئاسانی کێشەکە چارەسەر بکات."

XS
SM
MD
LG