Accessibility links

هەشت تەرم لە ناو بارهەڵگرێک لە ولایەتی تێکساس دەدۆزرێنەوە


کاربەدەستان دەڵێن هەشت کەس کە بڕوا دەکرێت کۆچبەری نایاسایی بن و بە قاچاغ هاتبێتنە ناو ئەمەریکاوە تەرمەکانیان لە ناو بارهەڵگرێک لە پشتی سوپەرمارکێتی واڵمارت لە شاری سان ئەنتۆنیۆی تێکساس دۆزراونەتەوە.

30 کەسی تیرش کە گەرمایەکی زۆر کاریکردۆتە سەر تەندروستییان لەگەڵ ئەو تەرمانە لە ناو بارهەڵگرەکە بوون کە فێنککەرەوەو ئاوی تێدا نەبووە.

ڕیچارد دوربان دادپارێزی ناوچەی ڕۆژئاوای تێکساس دەڵێت شۆفێری بارهەڵگرەکە دەستگیر کراوەو و لێکۆڵەران کار دەکەن بۆ دۆزینەوەی بەرپرسیارەکانی تریش.

دوربان گوتیشی ئەم کەسانە ناچار بوون لە دەتستی ئەوانەی کە گواستویاننەتەوە، و ئەو گوتیشی بیر بکەنەوە لەم کاتەدا کە پەلەی گرما لە تێکساس زۆر بەرزە دەبێت ئەمانە چ مەینەتییەکیان بینیبێت. ناوبراو گوتیشی ئەمانە قوربانی دەستی قاچاخچێتی بە مرۆڤەوەن.

بەرپرسی پۆلیسی سان ئانتۆنیۆ ویلیەم مکمانسوس ڕووداوەکەی بە تراژیدیایەکی ترسناک ناودێر کرد و گوتی چەند گومانبارێکی تر لە شوێنەکە هەڵاتوون هەتا پۆلیس گەیشت.

20 کەس دەستبەجێ بە هەلی کۆپتەر گەیەندرانە نەخۆشخانە لە کاتێکدا رەوشی تەندروستیان زۆر خراپ بوو.

XS
SM
MD
LG