Accessibility links

ڕێککەوتێکی نوێ لە نێوان ئێران و عێراق مۆر دەکرێت


دەزگای ڕاگەیاندنی ئێران دەڵێت ڕۆژی یەکشەممە ئێران و عێراق ڕێککەوتنێکیان مۆر کرد بەمەبەستی زیادکردنی هاوکاری لەشکری لە شەڕی دژ بە تیرۆرسم و توندڕەوی. ڕەنگە ئەم ڕێککەوتنە نیگەرانییەکان لە واشنتۆن زیاد بکات.

وەزیری بەرگری ئێران حوسەین دەهقان و هاوشانە عێراقییەکەی عیرفان ئەلحەیالی ئەو ڕێککەوتنی لێکتێگەیشتنەیان مۆر کرد کە تیایدا باس لە ئاسایشی سنور، هاوکاری لۆجیکی و ڕاهێنانیش کراوە.

ئاژانسی ئرنا دڵێت " فراوان کردنی هاوکاری و ئاڵوگۆڕکردنی ئەزمونەکانی شەڕی دژ بە تیرۆسم و توندڕەوەی، ئاسایشی سنور، پەرەوەردە و هاوکاری لۆجیکی و لەشکری" بەشێکن لەو ڕێککەوتنەی کە لە تاران مۆر کراوە.

پەیوەندییەکانی ئێران و عێراق هەتا دێت باشتر دەبێت لەوکاتەوەی سەدام حسێنی دوژمنی لەمێژینەی ئێران لە ساڵی 2003 لەسەر دەسەڵات لادرا و حکومەتێکی بە ڕێبەرایەتی شیعەکان هاتە سەر دەسەڵات.

سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ نیگەرانی دەربڕیوە لەمەڕ هەتادیت زیاد بوونی دەستێوەردانەکای ئێران لە شەڕی سوریا، یەمەن و عێراق.

گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران لە دەمی هەڵبژاردنی ترامپەوە زیادی کردووە، کە تاران بە پشتیوانی کردن لە گروپە توندرەوەکان و ناسەقامگیرکردنی ناوچەکە تاوانبار دەکات.

XS
SM
MD
LG