Accessibility links

لەشکری سوریا و هاوپەیمانانی دژ بە داعش پێشڕەوی دەکەن


دەزگایەکی ڕاگەیاندنی سەر بە حکومەتی سوریا و چاودێرانی شەر ڕادەگەیەنن کە هێزەکانی حکومەتی سوریا و هاوپەیمانانیان ناوچەیەکی دەرەوەی باشوری ڕۆژهەڵاتی ڕەققەیان لە دەستی داعش رزگار کردووە پاش هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ناوچەکە.

دەزگای ڕاگەیاندنی سەر بە حزبوڵای لوبنانی هاوپەیمانی دیمەشق و ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریایی بنکە لە بەریتانیا دەڵێن پێشوەچوونەکان بەرەو ئەو ناوچەیەی نێوان ڕەققەو دێرئەلزور لە شەوی شەممە ڕوویدا.

لە بەشێکی ئەو پێشوەچوونەدا هێزەکانی حکومەتی سوریا دەستیان گرتووە بەسەر پاڵاوگەیەکی نەوت لە ناوچەی سەبخا.

ئەم پێشوەچوونەی هێزەکای دیمەشق شتێکی چاوەڕوان نەکراو بوو لەو شوێنەی کە زۆر نزیکە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سوریای دیموکرات کەئەمەریکا پشتیوانیان لێ دەکات.

لەشکری حکومەتی سوریا لە ڕۆژئاوای ڕەققەوە چالاکییەکانیان دژ بە داعش ئەنجام دەدەن و بەم دواییانە زیاتر لەو ناوچەیە پێشکەوتوون.

ڕووداوەکانی نێوان لەشکری سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات بوون بوهۆی ئاڵۆزی لە نێوان واشنتۆن لەگەڵ دیمەشق و مۆسکۆی هاوپەیمانی.

لەلایەی ترەوەو لە باکوری سوریا یەکێک لە بەرە هەرە ئالؤزەکانی شەڕی سوریا، هێزەکانی تورکیا بە پشتیوانی سەرهەڵداوانی سوریا شەڕ دژ بە هێزە کوردەکان دەکەن کە ئەمەریکا پشتیوانیان لێدەکات.

یەپەگە بەشێکی گەورەی هێزەکانی سوریای دیموکرات کە زۆربەی ناوچەکانی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریای لە دەستدایە پاش ئەوەی بەشێکی فراوانی خاکی لە ژێر دەستی داعش ڕزگار کرد.

XS
SM
MD
LG