Accessibility links

ڕاپۆرت: تا ئێستا ئازادكردنى چوار پێشمەرگەى دیل لەموسڵ پشتراست نەكراوەتەوە


هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ریمی کوردستان

هەرچەندە دەنگۆى ئازادكردنى چوار پێشمەرگەى دیلكراوى لاى داعش لەموسڵ لەلایەن سوپاى عێراقەوە بڵاو بوەتەوە، بەڵام تا ئێستا فەرماندەكانى پێشمەرگە و كەس و كارى دیلكراوەكانیش هیچ زانیاریەكى فەرمیان پێنەگەیشتووە.

تاریق رەفیق باوكى یەكێك لە پێشمەرگە دیلكراوەكانى لاى داعش، بەدەنگى ئەمەریكاى راگەیاند"لەهەندێك پەیجى سەربە سوپاى عێراق ناوى چوار پێشمەرگەى دیل بڵاوكراوەتەوە گوایە لەموسڵ رزگاركراون."

وتیشى"یەكێك لەو وێنانەى لە تۆرِى كۆمەڵایەتى فەیسبوك بڵاوكراوەتەوە گوایە ئازاد كراوە وێنەى ئاسۆى كورِمە، بەڵام چى بەدواداچون دەكەین هیچ زانیاریەكمان دەست ناكەوێ‌."

دەنگۆى ئازادكردنى چوار پێشمەرگە دیلكراوەكە لەلایەن چەند پەرلەمانتارێكى عێراقیشەوە پشتراستكراوەتەوە ، كەگوایە ئەو پێشمەرگانە لەلایەن سوپاى عێراقەوە براونەتە بەغدا و لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ دەكرێت.

شێخ جەعفەر مستەفا فەرماندەى گشتى هێزەكانى 70 ى پێشمەرگە كە ژمارەیەك لە پێشمەرگەى دیلەكانى لاى داعش سەر بە هێزەكەین، رەتیكردەوە هیچ زانیاریەكان لەبارەى ئازادكردنى 4 پێشمەرگەى دیل پێگەیشتبێت، وتى"هیچ زانیاریەكمان نیە."

پێشمەرگە دیلەكانى لاى داعش پێشتر ژمارەیەكیان لەلایەن ئەو رێكخراوەوە لێ‌ سەر برِدراوە و هەفتەى رابردوش یەكێكیان لەباشورى كەركوك ئازاد كرا، بەڵام هێشتا چارەنوسى ژمارەیەكى تریان نادیارە، لەكاتێكدا پێشتر گومان دەكرا لە موسڵ زیندانى بن و تەواوى ئەو شارەش ئازاد كراوە.

XS
SM
MD
LG