Accessibility links

به‌ریتانیا ڕاپۆرتی سه‌باره‌ت به‌ پێشێلکارییه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ له‌ جیهان دا بڵاوکرده‌وه‌


وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی خۆی سه‌باره‌ت به پێشلکاریه‌کان و ده‌سکه‌وته‌کان له بواری مافه‌کانی مرۆڤ له جیهاندا، بڵاوکرده‌وه.

جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا له بواری مافه‌کانی مرۆڤدا ده‌ڵێت ساڵی 2016 ساڵێکی ڕه‌ش بۆ مافه‌کانی مرۆڤ بوو و پێشلکاریه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ له وڵاتانی جوارجوری جیهان و به تایبه‌ت له سووریا، عێراق، سوودانی باشووری، کۆماری دێمۆکڕاتیکی کۆنگۆ ڕوو له هه‌ڵکشان بووه.

به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، به‌کارهێنانی زۆری سزای له سێداره‌دان و ژێرپێنانی ئازادی ئایین و ئازادی ڕاده‌ر بڕین له ئێران نیگه‌رانیه‌کی زۆری درووست کردوه.

به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، که‌مایه‌تیه ئایینیه‌کان له ئێران به‌رانبه‌ری هه‌ڵاواردنیکی زۆرن و به تایبه‌ت به‌هاییه‌کان به هۆی باوه‌ری ئایینه‌وه سه‌رکۆت ده‌کرێن و مافی هاووڵاتی بوونیان پێشێل ده‌کرێت.

هه‌ڵاواردن دژی ژنان و سانسۆری ئینتێریت له ئێران له‌و خاڵانه‌ی ترن که له‌م ڕاپۆرته‌دا تیشک خراوه‌ته سه‌ریان.

XS
SM
MD
LG