Accessibility links

درمی کۆلێرا لەم وەرزی بارانەدا لە یەمەن بڵاودەبێتەوە


هەینی رێکخراوی فریاگوزاریی نێونه‌ته‌وه‌یی هۆشداریی لەبارەی بڵاوبونەوەی درمی کۆلێرا دا، ئەو درمەی بە مەترسیدارترین شێوە لە لەساڵی 2010 دا لە وڵاتی هایتی بڵاوبۆوە؛ وادەردەکەوێت کە خراپتر بڵاودەبێتەوە لە وەرزی بارانباریندا.

رێکخراوی ئۆکسفام کە بنکەکەیان لەبەریتانیایە دەڵێت لەم ساڵدا بە دیاریکراوی ئێستا کە کۆلێرا لە وڵاتی یەمەن لەبەرزترین ئاستی خۆیدایە بە بەراورد لەگەڵ هەر وڵاتێکی دیکەی جیهاندا، ئەم لێدوانە پاش یەک رۆژ دوای بڵاوبونەوەی راپۆرتی رێکخراوی تەندروستی جیهانی دێت کە رایانگەیاند نزیکەی 370.000 کەیسی گومانلێکراو بە تووشبوون بە کۆلێرا تۆمارکراون و هاوکات لە رۆژی 27 مانگی 4ەوە 1800 کەس گیانیان لەدەستداوە.

هاوکات رێکخراوی ئۆکسفام هۆشداریی ئەوەیدا کە لەم وەرزی زستانەدا واتە لە مانگی حەوتەوە تا مانگی نۆ بەخێرای ئەو درمە بڵاودەبێتەوە.

XS
SM
MD
LG