Accessibility links

له‌ شه‌ڕ و پێکدادان له‌ ئه‌فغانستان 4 پولیس کوژرا و 7 پولیس بریندارن


بەرپرسێکی ئەفغانی دەڵیت لە هێرشێکی یاخیبوان لە پارێزگای غور لە رۆژئاوای وڵات 4 پۆلیس کوژراون و 7 یش برینداربوون.

لەو بارەیەوە ئەمڕۆ موحەمد موستەفا مۆسێنی ، بەرپرسی پۆلیسی پارێزگاکە گوتی چەکدارانی تالیبان پەلاماری بنکە و بارەگای پۆلیسیان لە دوو ناوچەی پارێزگاکە داوە، کە ناحیەکانی تەیوارە و پاسائاباد ن. ئەم دوو بنکەیە بۆ ئاسایشی پایتەختی پارێزگای غور زۆر گرنگن. ناوبراو گوتیشی هێرشەکانی ملیتانانی تالیبان شەوی رابردوو بووە و شەڕێکی چوار کاتژمێری لێکەوتوەتەوە و تێدا بە گوتey موحەمد موستەفا 24 چەکدارای تالیبان کوژراون.

لەلایەکی ترەوە وابۆ چەندان رۆژە شەڕێکی قورس لە پارێزگای بەغلان لەسەر شارێیەکی سەرەکی بەرپابوە؛ ئەم شاڕێیە چەند پارێزگایەکی باکوری ئەفغانستان بە کابولی پایتەختەوە دەبەستێتەوە.

کارمەندانی نەخۆشخانەیەک رایگەیاند کە لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا لە پێکدادانێکدا 8 پۆلیسی خۆجێی و دوو هاوڵاتی سیڤیل کوژران.

لەو بارەیەوە ئەمیر گول حوسێن خێڵ جێگری بەڕیوەبەری پۆلیسی پارێزگاکە گوتی شەڕەکە بەردەوامە بەڵام ناوە ناوەیە.

XS
SM
MD
LG