Accessibility links

ئەردۆگان بەنیازە سەردانی وڵاتانی کەنداو بکات


سەرۆکایەتی تورکیا ڕایگەیاند سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان لە 23و 24 ی ئەم مانگەدا بەنیازە سەردانی سعودیە و کوەیت و قەتەڕ بکات.

شایەنی باسە ئەردۆگان هاوپەیمانێکی بەهێزی قەتەڕە لە ناکۆکیەکانی قەتەڕ لەگەڵ وڵاتانی کەنداوی عەرەبیدا و هەروەها ڕەخنەی لە لیستی داواکارییەکانی سعودیە و ئیمارات و میسڕ و بەحرەین گرت کە پێشکەشی قەتەڕیان کردبوو وەکو مەرجێک بۆ قەتەڕ هەتاکوو سزاکانی لەسەر لابەن و پەیوەندیەکانیان دەستپێبکەنەوە.

مانگی ڕابردوو هەریەک لە وڵاتانی سعودیە و ئیمارات و بەحرەین و میسڕ پەیوەندییەکانیان لەگەڵ قەتەڕدا بڕی و بە تۆمەتی پشتیوانیکردن لە تیرۆر و ئێران تۆمەتباریان کرد ، قەتەڕیش هەموو ئەو تۆمەتانە ڕەت دەکاتەوە.

ئەم سەردانەی ئەردۆگایش دوای سەردانەکانی هەریەک لە وەزیرانی دەرەوەی ئەڵمانیا و فەرەنسا و ئەمەریکا دێت لە هەوڵەکانیاندا بۆ هێورکردنەوەی ڕەوشەکەی کەنداو و دۆزینەوەی ڕێگە چارەیەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان قەتەڕ و چوار وڵاتە عەرەبییەکە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG