Accessibility links

یه‌كێتی ئه‌وروپا هێشتا ده‌ستی بۆ تورکیا درێژ ده‌کات


سه‌رۆکی کۆمیته‌ی جێ به‌ جێکردنی یه‌کێتیی ئه‌روپا ده‌ڵێت EU هێشتا ده‌ستی بۆ تورکیا درێژ ده‌کاته‌وه‌ به‌ڵام هۆشیاره‌کانی نوێ ده‌کاته‌وه‌ که‌ ئه‌نکارا نابێته‌ ئه‌ندامی یه‌کێتیی ئه‌وروپا ئه‌گه‌ر بێت و سزای مردن دابمه‌زرێنێته‌وه‌.

سه‌رۆکی کمسیۆنی ئه‌وروپا جان کلۆد جانکه‌ر له‌ رۆژنامه‌ی بیڵد ئه‌م سونتاگی ئه‌ڵمانی نووسی بوونی تورکیا وه‌کو وڵاتێکی دیمۆکراتیک، ئارام و له‌ رووێ ئابوریه‌وه‌ سه‌رکه‌وتوو گرنگه‌ بۆ EU، ئه‌و ووتی تورکیا ده‌بێت له‌ ئه‌وروپا نزدیکتر بێته‌وه‌ تا لێمان دوور که‌وێته‌وه‌.

وتو وێژه‌کانی 12 ساڵه‌ی تورکیا بۆ ئه‌ندامیه‌تی له‌ EU راگیراوه‌.

جونکه‌ر جه‌ختیشیکرده‌وه‌ بڵۆکه‌که‌ یه‌کێتیی ئه‌رزشه‌کانه‌ و ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر بێت و تورکیا سزای مردن دابمه‌زرنێته‌وه‌ به‌ ده‌ڵنیاییه‌وه‌ ده‌رگا به‌ رووێ ئه‌ندامیه‌تی له‌ EU دا ده‌خات.

ئه‌ردوگان له‌ رۆژی شه‌ممه‌ ووتی ئه‌گه‌ر بێت و په‌رله‌مان سزای مردن پێشنیار بکات من په‌سه‌ندی ده‌که‌م.

XS
SM
MD
LG