به پێی پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی دوو هاوڵاتی سڤیل له هێڕشه‌کانی په‌رینه‌وه‌ی سنووردا له لایه‌ن یاخیبوه‌کانی پاکستانیه‌وه کوژراوون.
له به‌یاننامه‌یه‌کی پاسداران‌دا که له‌سه‌ر مه‌ڵپه‌ره‌که‌یاندا بڵاو بوه‌ته‌وه ده‌لێت له ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه تیمێکی تیرۆریستی له به‌ری سنووری پاکستانه‌وه به‌ره‌و سنووری ئێران ته‌قه‌یان له سه‌راڤان له ئوستانی سیستان و به‌لوجستان کرد و ده‌شڵێت له‌م هێڕشه تیرۆریستیه دا دوو کرێکاری خۆجه‌یی گیانیان به‌ختکردوون.
به‌یاننامه‌که ده‌ڵێت هێزه‌کانی قودس باڵی کرداره‌کانی بێگانه‌ی پاسداران یه‌کێک له هێڕش به‌ره‌کانیان کوشت و دوویان بریندار کردن له کاتێکدا ئه‌وانه‌ی تر به‌ره‌و خاکی پاکستان هه‌ڵاتوون.
ئه‌و گروپه‌ی هێڕشه‌که‌ی ئه‌نجام داوه ده‌ستنیشان نه‌کراوه، به‌ڵام بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه ناوچه‌که شوێنی هێڕشی به‌رده‌وام بوه له لایه‌ن گروپی جیهادیسته‌کانی (جیش العدل) که تاران ده‌لێت سه‌ر به القاعده دان و بنکه‌که‌یان له به‌لوجستانی پاکستاندایه.