Accessibility links

شه‌ر و پێکدادان له‌ نێوان یاخی بوه‌کاندا له‌ ئه‌دلیپ


به‌ پێی چاودێران و گروپه‌کانی یاخیبوه‌کان شه‌ر و پێکدادان له‌ نێوان دوو له‌ هه‌ره‌ به‌هێزترین گروپه‌کانی یاخیبوه‌کاندا له‌ باکوری رۆژئاوای سوریادا روێ داوه‌ و نگرانی توند و به‌رفراوانی درووستکردووه‌ له‌ ئوستانی ئیدلیپ که‌ له‌ ژێر کۆنترۆڵی سه‌رهه‌ڵداوه‌کاندایه‌.

شه‌ر له‌ نێوان گروپی هه‌ره‌ پاریزکاری ئه‌حرار الشام و حیات تحریر الشام یه‌که‌مین هه‌ره‌ کرداری توند و تیژیه‌ له‌ نێوان هه‌ردوو لادا پاش گه‌یشتنیان به‌ ئاگر به‌سێک له‌ مانگی دوو. شه‌ری فراوانتر له‌ نێوان هه‌ردوو هاوپه‌یمانی پێشین له‌وانه‌یه‌ کار بکاته‌ سه‌ر شه‌ری هێزه‌کانی سه‌رۆک به‌شار ئه‌سه‌د که‌ له‌ ماوه‌ی ساڵی رابردوودا له‌ ژێر چه‌تری هێڕشه‌ ئاسمانیه‌کانی روسیادا کۆنترۆڵێکی زۆرتریان به‌ ده‌ست هێناون.

ئه‌حرار الشام له‌ به‌یاننامه‌یه‌کدا له‌ رۆژی شه‌ممه‌ گوتی گروپی ته‌حریر الشام ی سه‌ر به‌ القاعده‌ هێزێکی زۆرتری ره‌وانه‌ی شاروچکه‌ی سه‌راڤیپ و ناوچه‌ی جبل الزاویه‌ی ده‌کات له‌ خۆ ئاماده‌کردن بۆ هێڕشکێدا.

XS
SM
MD
LG