ئاسایسی کانتۆنی عفرین سەبارەت بە ڕەوشی ئەمدواییانەی کانتۆنەکە و هێرشەکانی لەشکری تورکیا بۆ سەر عفرین کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ساز دا.
لە لێدوانەکەی ئاسایشدا ژمارەیەک ڕێنمایی بۆ ئاسایش و هاووڵاتیان ڕاگەیەندرا.
گوتەبێژی ئاسایش جگەرخوین مەمۆ لە لێدوانێکی تایبەتیدا بۆ دەنگی ئەمەریکا باسی لە ڕێنماییەکانی ئاسایش کرد و گوتی " بەهۆی ئەو بارودۆخەی ئەم دواییانە کە پێیدا تەپەڕدەبین ئێمە ژمارەیەک ڕێنمایمان ڕاگەیاندووە کە هەندێکیان پێشتر دانرابوون و ئێمە جارێکی تر دووپاتیان دەکەیەنەوە."
زانیاری زیاتر لەسەر ئەم بابەتە لە ڕاپۆرتەکەی پەیامنێرمان نەورۆز ڕەشۆدایە.