Accessibility links

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا سەردانی کوەیت دەکات


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ریکس تیلرسن ڕۆژی دووشەممە گەشتێک دەکات بۆ کوەیت بە مەبەستی هەوڵدان بۆ ڕێککەوتنێک لە نێوان قەتەر و دراوسێکانی لە کەنداو.

کوەیت لە ماوەی ڕابوردوودا هەوڵیداوە کە نێوەندگیری بکات بۆ چارەسەرکرنی قەیرانەکانی نێوان قەتەر و وڵاتانی کەنداو بەڵام سەرکەوتوو نەبووە.

تیلرسن لە کۆتایی مانگی ڕابوردوودا لەگەڵ کاربەدەستانی کوەیتی و قەتەریدا کۆبۆوە بەمەبەستی هەوڵدان بۆ ڕێگەگرتن لە تەشەنەسەندنی ئەم کێشەیە، بەڵام وا دیارە بە سەردانەکەی بۆ کوەیت هەوڵەکانی زیاتر دەکات. وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا جەختی کردەوە لەوەی کە پێویستە هەمو لایەنەکان هەوڵی چارەسەری دیپلۆماسی بدەن بە ڕێگای دیالۆگ.

عەربستانی سعودیە، بەحرەین، میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەب و میسر گەمارۆی بازرگانی و دیپلۆماسیان خستۆتە سەر قەتەر. ئەو گروپە بە ڕێبەرایەتی سعودیە هەمو پەیوەندییەکانیان لەگەڵ قەتەر پچڕی و ئەو وڵاتە بە نەوت دەوڵەمەندە بەوە تاوانبار دەکەن کە پەیوەندی هەیە بە گروپە توندڕەوەکانەوە و ناوچەکەی ناسەقامگیر کردووە، هەرچی قەتەریشە ئەم تۆمەتانە ڕەت دەکاتەوە.

XS
SM
MD
LG