Accessibility links

هێزەکانی حکومەتی سوریا گوندێکی ژێر دەستی داعش کۆنترۆڵ دەکەن


حکومەتی سوریا دیمەنی ڤیدۆیی لەشکری سوریای بڵاو کردۆتەوە هاوکاتی شەڕەکانیان لەگەڵ تیرۆرستانی دەوڵەتی ئیسلامیدا لە ڕۆژهەڵاتی شاری حومس.

بە پێی ئەو دیمەنە ڤیدۆیانەی کە لە کەناڵی تەلەفیزیۆنی دەوڵەتی سوریا بڵاو کراونەتەوە، هێزەکانی حکومەتی سوریا بۆردومان مۆڵگاکانی دەوڵەتی ئیسلامی دەکەن و هەروەهاش پێشڕەوییەکانی لەشکری سوریاش نیشان دراوە بە ئاڕاستەی گوندی جەباب حەمەد.

بە پێی ئاژانسی دەنگوباسی فەرمی سوریا سانا هێزە سەربازییەکان کۆنترۆڵی ئەو گوندەیان کردۆتەوە.

XS
SM
MD
LG