Accessibility links

کۆبوونه‌وه‌ی لوتکه‌یی 20 وڵاتی ده‌وڵه‌مه‌ندی جیهان شه‌مه‌ به‌ کۆتایی دێت


سه‌رۆک تڕامپ، سه‌رۆک وه‌زیری ڤیه‌تنام، خانمی مێرکێل له‌ کۆبوونه‌وه‌ی لوتکه‌یی 20 وڵاتی ده‌وڵه‌مه‌ندی جیهان له‌ شاری هامبورگ؛ شه‌مه‌ 8ی جولای 2017

کۆبوونه‌وه‌ی لووتکه‌ی گرووپی 20 بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندترین ئابوری له‌جیهاندا ئه‌مرۆ له‌ کۆتایدایه‌، له‌لایکه‌ی‌دیکه‌وه‌ نارازایه‌کان به‌رامبه‌ر به‌م گردبوونه‌وه‌یه‌ گه‌وره‌تر ده‌بێت.

سه‌رۆک دانۆڵد ترامپ زنجیره‌یه‌ک کۆبوونه‌وه‌ی له‌په‌راوێزی وتوێژه‌کاندا له‌گه‌ڵ ڕابه‌رانی بریتانیا و ئه‌ندۆنیسیا و سه‌نگافووره‌، ژاپۆن و چین ئه‌نجامداوه.

هه‌روها سه‌رۆک ترامپ له‌ مشتومڕ ده‌رباره‌ی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئه‌فریکا و کۆچبردن و ته‌ندروستی به‌شداربوو ، به‌شداری دانیشتنی ڕابه‌ران ده‌رباره‌ی کاره‌کانی له‌پێشه‌وه‌ن، له‌مباره‌یه‌وه‌ گوتی وڵاته‌یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا به‌ڵێنی 50 ملێۆن دۆلار وه‌ک یارمه‌تی دارایی بۆ پرۆژه‌ی تایبه‌ت به‌ ژنان ده‌دات، که‌ هه‌وڵێکی بانکی نێوده‌ڵه‌تی‌یه‌ و ئیڤانکای کچی سه‌رۆک ترامپ ڕابه‌رایه‌تی ده‌کات.

سه‌باره‌ت به‌ ناره‌زایه‌کان به‌رامبه‌ر به‌ کۆبوونه‌وه‌ی گرووپی 20 ، به‌رپرسانی ئه‌ڵمانیا پێشبینی ده‌که‌ن ئه‌مرۆ 100 که‌س له‌شه‌قامه‌کانی هامبۆرگ خۆپیشاندان بکه‌ن.

XS
SM
MD
LG