له کاتیکدا ئەڵمانیا پـێشوازی لە ڕێبەر و سەرۆک حکومەتەکانی وڵاتانی ئەندامی گروپی 20 ده‌کات، خۆپـیشاندانی ناڕەزایی گەورە لە دژی گروپەکە سازدەکرێن.
ئەنگێلا مێرکڵ ئەمڕۆ هەینی لە کاژمێر 11 ی پـێش نیوەڕۆوە دەسـتیکرد بە پـێشوازی لەو ڕێبەرانە کە بە دوای یەکدا دەگەیشتنە هۆڵی کۆنگرەکە لە شاری هامبورگ.
چاوەڕوان‌دەکرێت لە کۆنگرەکە چەندان بابەتی گرنگ تاووتوێ بکرێن، لەوانە چۆنیەتی نەهێشتنی تێرۆرزم، گۆڕانی کەش و هەوا، گەشەی ئابوری و ئازادی بازرگانی.
سەرۆکی ئەمەریکا لە بارەی کۆنگرەکە لەسەر تویتەری خۆی نووسیویەتی "ئەمڕۆ چاومان لە ڕێـیە بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ ڕێبەرانی جیهان، لەوانە ڤلادیمیر پـوتن. زۆر بابەت هەن وت‌ووێژیان لەسەر بکەین."
هاوکاتی چاوپێکەوتنی ڕێبەران لە هۆڵی کۆنگرەکە، بە ده‌یان هه‌زار خۆپـیشاندەر لە دەرەوەی شوێنی کۆنگرەکە گردبوونەوە بۆ ڕێگەگرتن لە سازکردنی و هه‌روه‌ها وه‌ک حیسام یوسفی یه‌ک له خۆپیشانده‌ران ده‌ڵێت بۆ "نیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی خۆیان به‌رانبه‌ر به سیسته‌می سه‌رمایه‌داری و پێشێلکاریه‌کانی به‌رانبه‌ر به چینی هه‌ژار، ژینگه و کۆمه‌ڵگا".
پـۆلیس دەڵێت لە میانەی توندوتیژی خۆپیشاندانەکانی شەوی ڕابردوو 111 ئەندامی هێزەکانی ئاسایش و پـۆلیس برینداربوون و 29 کەس دەسـتگیرکراون و 15 کەسیان لە زیندان هێشتوونەتەوە. پـێشبینی دەکرێت نزیکەی 100 هەزار خۆپـیشاندەر کە زۆربەیان لە چەپـڕەوەکانن بەشداری لەو ناڕەزایەتیـیانە بکەن. حیسام یوسفی ده‌ڵێت پۆلیس زۆر به توندی خۆپیشانده‌رانی سه‌رکۆت کردوه و هه‌ندێکیان لێ بریندار کردون.
بۆ وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به‌م خۆپیشاندانانه، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز حیسام یوسفی، چالاکی سیاسی چه‌پ وتووێژمان کردوه.