Accessibility links

کۆریای باکوور پێش کۆبوونەوەکەی کۆمەڵەی بیست موشەکێکی بالیستیکی دەهاوێژێت


سوپای کۆریای باشوور ڕایگەیاند کۆریای باکوور لە ڕۆژئاوای ناوچەکەی خۆیەوە موشەکێکی بالیستیکی هاویشتووە و ئەمەش پێش کۆبوونەوەکەی کۆمەڵەی بیست دێت لە ئەڵمانیا.

حکومەتی ژاپۆنیش ڕایگەیاند موشەکەکە نزیکەی 40 خوولەک لە ئاسماندا بووە و لەوانەیە کەوتبێتە ناو ناوچە بازرگانییەکەی ژاپۆنەوە و وتیشی دژی ئەم جووڵەیەین و ئەم کارەش پێشێلکارییەکی ڕوون و ئاشکرای بڕیارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانە.

ئۆفیسی سەرۆک ئەرکانی هاوبەشی کۆریای باشوور وتی مووشەکەکە 930 کیلۆمەتر ڕۆشتووە.

سەرۆک وەزیری ژاپۆنیش شینزۆ ئابی وتی کۆریای باکوور بەتەواوەتی ئاگادارکردنەوەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پشت گوێ دەخات و وتیشی داوا لە ڕوسیا و چین دەکات ڕۆڵێکی باشتر ببینن لە هەوڵەکاندا بۆ کۆتایی هێنان بە بەرنامە ناوەکییەکەی کۆریای باکوور.

بە ڕۆژنامەنووسانیشی وت " سەرکردەکانی جیهان لە کۆمەڵەی بیستدا کۆدەبنەوە، داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەم شتێک بکرێت سەبارەت بە کۆریای باکوور."

وتیشی " هەروەها داوا لە سەرۆکی چین شی جین پینگ و سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن دەکەم ڕۆڵێکی باشتر ببینن."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG