Accessibility links

تۆپبارانەکانی ئێران لە زاری شوانکارەیەکەوە


وێنەی ئەو ژنەی لە ئەنجامی تۆپبارانکردنەکەی ڕۆژی دووشەمەی ئێران بریندارە

سوپای پاسداران لە کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوام ناوچە سنورییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق بۆردومان دەکات و هەر جارەیش بە بەهانەیەکی نوێ.

مام سار، کە کاری شوانی دەکات له‌ كوێستانه‌كانى کونەڕێ/ به‌رده‌سپيان، واتە ئه‌و شوێنه‌ى سوپاى پاسداران تۆپبارانى كردووه و وەک دەڵێت‌ چه‌ند مه‌ترێك له‌ سوپاى پاسدارانەوە دووره،‌ به‌ ده‌نگى‌ ئه‌مه‌ريكا ده‌ڵێت بێ لەوەی ئافره‌تێكى ناوچەکەبرينداربووە و دوو یان سێ ئۆتۆمبێلی ئێمەش تێکشکاون و هەروەها زیاتر لە چل و پێنج سەر ئاژەڵ زامارن.

مام سار ده‌ڵێت شه‌ش تا حه‌وت بنكه‌ى حيزبه‌ كورديه‌كان له‌و ناوچه‌يه‌ هه‌يه‌ ، مام سار شوانێكى ئه‌و ناوچه‌يه‌ هه‌روه‌ها ده‌شڵێت پێش دوو سێ ڕۆژباس و خواس هەبوون لەسەر کوژرانی ژمارەیەک پاسدار و دەگوترا ديموكراته‌كان کردویانە بۆیه‌ ئه‌وانيش تۆپبارانى ديموكراته‌كانيان كرد و دوو دیموکراتیان برينداركرد به‌ڵام زيانى زياتر بۆ ئێمه‌ى كۆچه‌ره‌كان بووه‌.

ئەحمەد زێباری پەیامنێری دەنگی ئەمریکا وتووێژی لەگەڵ مام سار کردووە:

XS
SM
MD
LG