Accessibility links

لە ئەنجامی تەقەکردنێکدا لەبەردەم مزگەوتێک لە فەرەنسا 8 کەس برینداربوون


سەرچاوەیەکی نزیک لە لێکۆڵینەوەکانەوە وتی لە ئەنجامی تەقەکردنێکدا لەبەردەم مزگەوتێک لەشاری ئەڤینیۆنی باکووری فەرەنسا 8 کەس برینداربوون.

سەرچاوەکە وتیشی لە هەشت کەسەکە دووانیان ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون و ئاماژەشی بەوەدا کە تەقەکردنەکە موسوڵمانەکانی مزگەوتەکەی نەکردۆتە ئامانج.

ڕۆژنامەی لا پروفانس لە سەرچاوەیەکەوە ڕایگەیاند وتی پۆلیس وەکوو ڕووداوێکی تیرۆریستی مامەڵە لەگەڵ ڕووداوەکەدا ناکات و گومانی ئەوەی لێدەکرێت شەڕی نێوان گەنجەکان بووبێت.

ڕۆژنامەکە لەزاری شایەتحاڵەکانەوە بڵاویکردەوە یەکێک لە چەکدارەکان نزیک کاتژمێر دە و نیوی ئێوارە تەقەی کردووە لەکاتێکدا نوێژکەران لە مزگەتەکە هاتوونەتە دەرەوە و چەکدارەکان هەڵهاتوون.

شایەنی باسە فەڕەنسا لە حاڵەتی ئامادەباشیدایە دوای زنجیرەیەک لە هێرشی توندڕەوان بۆ سەر وڵاتەکە لەم ساڵانەی دواییدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG